You are here

نێستۆر ئۆموهانجی

نێستۆر ئۆموهانجی

بەڕێز نێستۆر ئۆموهانجی، کە بە ڕەگەز ئۆگاندییە، لە کۆتایی مانگی شوباتى 2023 وە وەک نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق دەستی بە کار کرد. پێش هاتنی بۆ عێراق، وەک جێگری نوێنەر و نوێنەری ئۆفیسی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە وڵاتی یەمەن خزمەتی کردووە. لە یەمەن، بەڕێز ئۆموهانجی توانی سەرکەوتوو بێت لە ناساندنی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان وەک ئەکتەرێکی کارای سەرەکی و مرۆڤدۆست، ئەوەش زامنی بەڕێوەبردنی میکانیزمی وەڵامدانەوەی خێرایە کە سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان پەیڕەوی دەکات و لە رێگایەوە هاوکارییە فریاگوزارییەکان لە هێڵی پێشەوە بۆ خەڵکی هەڵاتوو لە شەڕ و کارەساتی سروشتی، لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێشکەش دەکرێت.

بەڕێز ئۆموهانجی نامۆ نییە بە عێراق، لە ساڵی 2014 تا 2018 وەک جێگری نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق خزمەتی کردووە. لەم ئەرکەیدا، دەستی باڵای هەبووە لە فراوانکردن و بەڕێوەبردنی وەڵامدانەوەی ئاڵۆزی مرۆیی و گەشەپێدان بە تایبەتی بۆ ڕزگارکردنی شاری موسڵ. پێش هاتنیشتی بۆ عێراق، لە ساڵی 2008 تا 2014 وەک پسپۆڕی پرۆگرامی نێودەوڵەتی بۆ ئۆفیسی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە لیسۆتۆ کاری کردووە، لە ساڵی 1999وە، وەک بەرپرسی بەرنامەی نەتەوەیی لە نووسینگەی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە ئۆگاندا کاری کردووە.

بەڕێز ئۆموهانجی زیاتر لە 28 ساڵ ئەزموونی لە بواری مرۆیی و پەرەپێدان هەیە کە بەشێکی زۆری لە ناو سیستمی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە تایبەتیش سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتواندا بووە. ئەو خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە دانیشتوان و تەندروستی زایندەیی لە زانکۆی ماکرێرێ، کامپالا، ئوگاندا.

گەڕاننێستۆر ئۆموهانجی: