أنت هنا

بەغداد، عێراق؛ 14ی نیسانی 2021 - بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بازرگانیی حکومەتی ئوستورالیا ڕاسپاردەی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی تەندروستیی سێکسیی و مافی کچان و ژنان و نەهێشتنی توندوتیژی جۆری کۆمەڵایەتی لە عێراق نوێدەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، بڕی دوو ملیۆن دۆلاری ئوستورالی بۆ ئەم پڕۆژانە دەخاتەگەڕ. 

ژنان و کچان، ڕزگاربووانی توندوتیژی جۆری کۆمەڵایەتی، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و پیاوان و کوڕان وەک هاوکارێک لە ڕووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی توندوتیژی جۆری کۆمەڵایەتیی، سوودمەند دەبن لە خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە تەندروستی سێکسی و توندوتیژی جۆری کۆمەڵایەتی. 

خاتوو پاولا گانلی، باڵیۆزی ئوستورالیا لە عێراق ڕایگەیاند: “وڵاتی ئوستورالیا دڵخۆشە بە بەردەوامبوون لە هاوکاریکردنی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان. دابینکردنی پێداویستیی تەندروستیی سێکسی و هاوکاریکردنی مافەکانی ژنان و کچان و پاراستنیان لە توندوتیژی جۆری کۆمەڵایەتی گرنگە بۆ دڵنیابوون لە بەشداریکردنی یەکسانی ژنان و کچان لە کۆمەڵگە.”

د. ریتا کۆڵۆمبیا، نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە بۆنەی ئەم پاڵپشتییە نوێیەی حکومەتی ئوستورالیا ڕایگەیاند: “سوپاسگوزاریی خۆمان بۆ حکومەتی ئوستورالیا دەردەبڕین بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان. ئەم هاوبەشیکردنە تازەیەیان هاوکارێکی باش دەبێت بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی سێکسی و توندوتیژی جۆری کۆمەڵایەتیی شایستە، بە تایبەتی بۆ ژنان و کچانی خاوەن پێداویستی تایبەت.”

هەروەها جەختیشی کردەوە کە: “ئەمڕۆ بە هۆی ئەو بارودۆخەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێناویەتییە ئاراوە، لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستە کە پێکەوە کاربکەین بۆ ئەوەی ژینگەیەکی تەندروست و خاڵی لە توندوتیژی دروست بکەین.”

وڵاتی ئوستورالیا پاڵپشتێکی بەهێزی مافەکانی ژنان و کچانە. لە ساڵی 2014ەوە، ئوستورالیا بە بڕی 18.2 ملیۆن دۆلاری ئوستورالی پاڵپشتیی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان کردووە بۆ هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، کۆمەڵگەی خانەخوێ و ئەوانەی گەڕاونەتەوە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان. 

****

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، دنیایەک دەهێنێتە ئاراوە کە هەموو دووگیانییەک خوازراو بێت، هەموو منداڵبوونێک پارێزراوبێت، و توانستی هەموو گەنجێک بەرجەستە بکرێت.

بۆ زانیاری زیاتر یاخود هەر داواکارییەکی میدیایی، پەیوەندی بکەن بە سەلوە موسا، بەرپرسی پەیوەندییەکان،