أنت هنا

هەولێر، عیراق – ١٥ کانونی یەکەم ٢٠١٩؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان؛ بە هاوکاری ڕێکخراوی سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، پلانی گۆڕینی هەڵسوکەوت /هەڵمەتی نەهێشتنی خەتەنەی مێینە ڕایگەیاند لە هەرێمی کوردستانی عیراق، لە ڕۆژی 15ی کانونی یەکەم.

لە سالی ڕابردوو و هەرێمی کوردستان، نزیکەی ١٥٠٠٠ حالەتی خەتەنەکردنی کچانی تێدا ئەنجام دراوە. ئەم حاڵەتە زیاتر لە هەرێمی کوردستان بەربڵاوە وەک لە بەشەکانی تری عیراق.

یاریدەدەری نوێنەری گشتی ڕێکخراوی سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عیراق، بەڕێز حمیار عبدالمغنی، ووتی: سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان سوورە لەسەر نەهێشتنی تووندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری و وە هەموو ئەو کارانەی ئازاردەرن، وە بە تایبەتی خەتەنەکردنی مێینە. ئەم کارە نە تەنها پێویست نیە و بە ئازارە، بەڵکو نا تەندروستەو وە هیچ سوودێکی تەندروستی بۆ کچەکە نیە. لە ڕاستیا؛ خەتەنەکردنی ئافرەت مەترسی دەخاتە سەر ژیانی کچەکان و ناتوانێت داهاتوویەکی باشتر بۆ خۆی و خێزانی و بەڵکو بۆ کۆمەڵگاش دروست بکات.

لە عیراق، بە پاڵپشتی بەرنامەی ئەوروپی بۆ گەشەپێدان و پاراستن لە لوبنان و ئەردەن و عیراق (RDPP)، سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان هەستان بە دانانی پلانی گۆڕینی هەڵسوکەوت بە مەبەستی نەهێشتنی خەتەنەی مێینە.

ئامانجی ئەم پلانە گەیشتنە بە ٧٥٠٠ دایک لە ١٢ مانگی داهاتوو بە هەمەئاهەنگی لەگەل هەریەک لە وەزارەتەکانی (ئەوقاف، ناوخۆ لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیزی دژ بە ژنان، داد، تەندروستی، پەروەردە، وە کارو کاروباری کۆمەڵایەتی) بۆ هۆشیارکردنەوەی دایکان و پاراستنی کچانی گەنج لەم کارە بە ئازارە لە هەرێمی کوردستانی عیراق بە تایبەتی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک و هەڵەبجە.

بەڕێز عبدالمغنی لە کۆتای ووتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد: "ئامانجی ئێمە تەنها پاراستنی ئەم کچانە نیە کە ئێستا لە مەترسی خەتەنەکردن دان بەڵکو ئەوانی کە لە دایک دەبن لە داهاتوو پێویستە خاڵی بن و بپارێزرێن لە ئەنجامدانی ئەم کارە ترسناکە"

هەروەها بەڕێز وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، خاتوو کوێستان محمد عبدللە معروف، لە ڕاگەیاندنی هەڵمەتەکە ئامادە بوو، بەڕێزان لە پەرلەمانی کوردستان، نوێنەری دیپلۆماتەکان وە ڕێکخراوە ناحکومیەکانیش بەشداریان کرد.

ئاهەنگی هەڵمەتەکە پێکهاتبوو لە ووتە وپاورپۆینت لەسەر پلانەکە، کورتە فلیمێک لەسەر ترسناکی خەتەنەکردنی مێینە و بانگێشتی ناڕاست، وە پانێڵی تاوتوێ لەسەر ترسناکی کارەکەو وە باشترین ڕێگا بە گەیشتن بە نەهێشتنی خەتەنەکردنی مێینە.

*******

بەرنامەی ئەوروپی بۆ گەشەپێدان و پاراستن لە لوبنان و ئەردەن و عیراق (RDPP)

کارێکی هاوبەشی ئەوروپیە لە کارا دەبێت تاکو ٢٠٢١. ئەم بەرنامەیە بە هاوکاری هەریەک لە کۆماری چیک، دانیمارک، یەکێتی ئەوروپا، ئیرلەندا و سویسرا یە.

سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان

کاردەکات بۆ ئەوەی لە جیهان هەموو سکپربوونێک خوازراو بێت، هەموو منداڵێک کە لە دایک دەبێت پارێزاوە وە هەموو گەنجێکی کوڕ و کچ ئامانجیان بە دی بێت

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە خاتوو سلوی موسی

smoussa@unfpa.org ٠٠٩٦٤٧٨٠٩١٧١٠٣٥