ئەو گواستنەوە دیمۆگرافییەی کە دانیشتوانی عێراق لە ماوەی 20 ساڵی داهاتوودا پێیدا تێپەڕ دەبێت و هەروەها هەڵاوسانی ژمارەی گەنجان کە دەرفەت و تەحەدای بێ وێنە بۆ عێراق دروست دەکات، پلانی گەشەپێدانی نیشتمانی (2010 - 2014) جەخت لەسەر وەبەرهێنان لە گەنجاندا دەکات و گوزارشت لە باشترکردنی توانستی گەنجانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدای کۆمەڵایەتی و کۆمەککردن بە گەشەپێدانی کۆمەڵگا دەکات.
ئەم پێکهاتەیە بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان (ILO, UNESCO, UNDP, WHO) مەبەستییەتی ڕاستەوخۆ بەشێک بێت لە بەدەستهێنانی تەواوی مافەکانی مرۆڤ بۆ گەنجان (کۆمەڵایەتی و ئابووری و شارستانی)، هەروەها هاوکاریی هاوبەشانی پەیوەندیدار لە حکومەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و کۆمەڵەی گەنجانی ناوخۆ بکات بۆ وەڵامدانەوەی گەشەپێدانی گەنجان.
خزمەتگوزاریی تەندروستیی تایبەت بە گەنجان:
بە هاوبەشیی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان پاکێجێکی خزمەتگوزاریی تەندروستیی تایبەت بە گەنجان لەناو سەنتەرەکانی چاودێری تەندروستی سەرەتاییدا بە دامەزراوەیی دەکات کە ئامانج لێی وەڵامدانەوەی پێویستی و نیگەرانییە تەندروستییەکانی هەرزەکاران و گەنجانە.
چالاکییە سەرەکییەکانی سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بریتین لە بەهێزکردنی توانستی دابینکەرانی خزمەتگوزاری و بەهێزکردنی سیستەمی زانیاریی تەندروستیی لە عێراق. بەرنامەکە زیاتر بۆ نەوەیەکە کە پێویستە هۆشیار بکرێنەوە لەسەر داینامیکی هەڵسوکەوتە تەندروستییەکان و سوود وەربگیرێت لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان کە لە لایەن گەنجانەوە پێشکەش دەکرێت بۆ دانانی پلانێکی تۆکمەی ستراتیژیی تەندروستیی کە هاوشان بێت لەگەڵ ستراتیژیی نیشتمانیی گەنجاندا.
پەروەردەی بەها شارستانییەکان و کارامەیی ژیان:
ناساندنی بەها شارستانییەکان و کارامەیی ژیان لەناو سیستمی خوێندندا بە شێوەی سیستماتیک و بەردەوام ڕێگە بە ئامادەکارییەکی باشتر بۆ ئایندەی گەنجان دەدات لە ڕووی پاراستنی بژێوی ژیانیان و کەمکردنەوەی لاوازییان بۆ فاکتەری دەرەکی. بەها شارستانییەکان بریتین لەم چەمکانەی خوارەوە: مافەکانی مرۆڤ، هاووڵاتییبوون، ناسنامەی نەتەوەیی، لێبووردەیی و یەکسانیی ڕەگەزیی. سەبارەت بە کارامەیی ژیان، بە تێکەڵکردنی کارامەیی پەیوەندیی کەسیی، کارامەیی دانووستان، کارکردن بە گروپ، کارامەیی داکۆکیکردن، کارامەیی بڕیاردان و چارەسەرکردنی کێشەکان، کارامەیی بیرکردنەوەی رەخنەیی، کارامەیی بۆ بەڕێوەبردنی هەستەکان و هەروەها کارامەیی بەڕێوەبردنی سترێس پێناسە دەکرێت.
دەستێوەردانە سەرەکییەکانی سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق بۆ بەهێزکردنی توانای دامەزراوەیی و کارمەندانی وەزارەتەکانی پەروەردە، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و لاوانە بۆ گەیاندنی خوێندنی شایستەی فەرمی یاخود نافەرمی لە ڕێگەی هاندانی پەروەردەی بەها شارستانییەکان و کارامەیی ژیان و زیادکردنی ئەم وانانە لە سەنتەرەکانی ڕاهێنانی پیشەیی کە لەژێر وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدا کار دەکەن، هەروەها لە خوێندنی پیشەیی سەر بە وەزارەتی پەروەردە لە حکومەتی ناوەند و لە هەرێمی کوردستان.
پەروەردەی فێرکاریی هاوتەمەن
سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان پاڵپشتیی وەزارەتی وەزرش و لاوان و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و تەندروستی و پەروەردە دەکات بۆ تێکەڵ کردنی پەروەردەی بەها شارستانییەکان و کارامەیی ژیان لەناو سیستمی خوێندندا لە ڕێی پەروەردەی فێرکاریی هاوتەمەن و دامەزراندنی تۆڕێکی وەزاری و ڕێکخراوە ناحکوومییەکان و میکانیزمێک بۆ پشتگیری کردن و ئاسانکاری بۆ چالاکییەکانی فێرکاریی هاوتەمەن لە نێو گەنجاندا. ئەم جۆرە چالاکییانە بریتین لە ڕاهێنانی ڕاهێنەران و ڕاهێنانی بەردەوام بۆ ڕاهێنەرە سەرەکییەکان بۆ ئەوەی زانیارییەکانیان بگەیەننە هاوڕێکانیان.
زانیاری زیاتر لەسەر Y-PEER Iraq
خزمەتگوزاریەکانی ئاوەدانکردنەوە و تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگا
بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکانی ئاوەدانکردنەوە و تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگا ئاڕاستەی منداڵان و گەنجان دەکرێت. سەرنجی سەرەکی سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لەسەر بەهێزکردنی خزمەتگوزاری پەروەردەیی، پیشەیی و تەندروستییە لە ناو چاکسازیەکاندا، هەروەها پشتگیریی کردنی منداڵان و گەنجان دوای ئازادبوونیان لە ڕێگەی دابینکردنی خزمەتگوزاری دووبارە تێکەڵبوونەوەی کۆمەڵگاکانیاندا لە ڕێی خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی پیشەیی و پەروەردەیی.
سیاسەتی نیشتیمانیی گەنجان
حکومەتی عێراق، بە شێوەیەکی فراوان لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا کار دەکات بۆ باشترکردنی گوزەزانی عێراقییەکان و هەروەها بەردەست خستنی خزمەتگوزاریی جۆریی بۆ هەموو کەسێک. ستراتیژییەکی باشی پێشکەوتووی پەیوەست بە گەنجان بە قوڵی ئایندەی وڵات دیاری دەکات. ستراتیژیی هێز و گۆڕەپانێک بۆ گەنجان دابین دەکات بۆ بڕیاردان لەسەر بژارەی دروست بۆ خۆیان، لە چەوسانەوە و فەرامۆشکردن دەیانپارێزێت و بەشدارییان لە هەموو بوارەکانی ناو کۆمەڵگە مسۆگەر دەکات. بۆ چارەسەر کردنی هەندێک لەو کێشانە، بە تایبەتی بۆ هەڵوێست وەرگرتنی بەهێز لە پاڵپشتی کردنی گەنجان، سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان هاوکاری حکومەتی عێراق دەکات بۆ پەرەپێدانی سیاسەت و ستراتیژییەکی درێژخایەن و کۆدەنگ و یەکدەست تایبەت بە گەنجان.
هاوبەشە ناوخۆییەکان (لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان):
وەزارەتی وەرزش و لاوان و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی، وەزارەتی تەندروستی، ڕێکخراوەکانی گەنجان، لیژنەکانی پەرلەمان، ئەکادیمیا و سەنتەری توێژینەوەی زانکۆکان.
هاوبەشەکانمان لە نەتەوە یەکگرتووەکان:
ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی، یونسکۆ، پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان، یونسێف، ڕێکخراوی تەندروستیی نێودەوڵەتیی، ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ.