You are here

کارەکانی سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە هەموو ئاستەکاندا بە گرنگی دڵنیابوون لە یەکسانیی جێندەری و تواناسازیی ژنان، جێبەجێدەکرێت. سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشوان بەرنامەکانی یەکسانی جێندەریی بەهێز دەکات و کار دەکات بۆ دڵنیابوون لەوەی کچان و ژنان بە یەکسانیی و بە تەواوی سوودیان لێ وەرگرن و دەستیان بگات بەو دەرفەت و سەرچاوانەی کە لە ڕێگەی دەستێوەردانەکانی سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بەردەست خراون. بۆ ئەم مەبەستەش سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان پابەندە بە هەوڵدانی بەردەوام بۆ بەرهەمهێنان و کۆکردنەوەی داتا و شیکردنەوە و سیاسەت و بەرنامە و خزمەتگوزارییەکان بۆ زیادکردنی کاریگەریی و کارایی دەستێوەردانەکان، بە تایبەتی هەوڵدانی بەهێز بۆ بەشداریپێکردنی پیاوان و کوڕان وەک هاوبەش بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی یەکسانیی رەگەزیی.
ژنان و کچانی گەنج بە جیاوازیی و نایەکسانیی دەستیان دەگات بە مافە سەرەتاییەکانیان و بەکاریان دەهێنن. هەروەها دەرفەتی جیاواز و نایەکسانیان بۆ پاراستن و هێشتنەوە و باشترکردنی مافەکانیان هەیە. لە ساڵانی ڕابردوودا شێوازێکی توندوتیژی دژ بە ژنان سەری هەڵدا، کە بەهۆی ڕەگی کلتوریی و کۆمەڵایەتییەوە تۆمار کردنیان ئەستەم بوو، هاوکات نایەکسانی جێندەریی ڕەگی داکوتا و لە خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکاندا وەک بەربەستێک بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و گەشەسەندن دەمێنێتەوە و عێراق لە سەرچاوەی گرنگیی توانای مرۆیی بێبەش دەکات، و پابەندبوونەکانی عێراق بە ئامانجەکانی گەشەسەندنی هەزارە و پەیماننامەی جیهانیی بۆ نەهێشتنی هەموو شێوەکانی جیاکاریی دژ بە ژنان پەکدەخات.
CPAP تێڕوانینێکی وردتر بۆ بۆشایی و ڕەگی سەرەکیی هۆکارەکانی یەکسانی ڕەگەزیی لە عێراق دەخاتەڕوو، و ئەم دەرئەنجامانەی خوارەوە دەخاتەڕوو: بە دامەزراوەییکردنی خزمەتگوزاری و میکانیزمەکانی کارپێکردن بۆ پاراستن و بە تواناکردنی ژنان و کچانی گەنج، لە چوارچێوەی بڕیاری 1325ی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر ژنان، ئاشتی و ئاسایش

بەرنامەکانی سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لەم بوارەدا دوو ئامانجی سەرەکی کردووەتە جێی بایەخ کە لە چوار ساڵی داهاتوودا تیشکی بخاتە سەر: -
توانای دامەزراوەیی و تەکنیکی و کارپێکەریی لە وەزارەتەکان و ڕێکخراوە ناحکومییە خۆجێیەکان بەهێز دەکرێت بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژیی دژی ژنان (VAW)
توانای ڕێکخراوە ناحکومییەکانی ژنان بەهێز دەکرێت بۆ داکۆکی کردن لە یەکسانیی ڕەگەزیی و مافی ژنان و تەندروستیی سیستمی زاوزێ و بەرزکردنەوەی توانا و بەشداری کردنی ژنان لە بنیاتنانی ئاشتی و گەشەپێدانی عێراق.-

دەستێوەردانەکانی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان: پڕۆگرامی جێندەر 
پڕۆگرامی یەکسانیی جێندەری و بەهێزکردنی ژنان یەکێکە لە دەستێوەردانە نوێیەکانی سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق کە لە ساڵی 2008 دەستی پێکردووە. پێشبینی دەکرێت کە بەرنامەکە بەردەوام دەبێت لە کارەکانیدا بۆ خستنەڕووی کاریگەریی ململانێ لەسەر دۆخی ژنان لە ڕەوتی پێشکەوتنی وڵاتدا، و هەروەها بەرەنگاربوونەوەی بەردەوامی ناکۆکییە سیاسییەکان وەک کێشەیەکی زۆر گەورە کە دەبێتە هۆی پشتگوێخستنی دۆخی ژنان. لە ساڵی 2008 -2010، پڕۆگرامی یەکسانیی جێندەری و بەهێزکردنی ژنان پێشبینی چەند ستراتیژییەکی کرد بۆ ڕێگرتن و وەڵامدانەوەی کۆتایهێنان بە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری لە ڕێگەی دابینکردنی:
١- بەرنامەیەکی هاوبەشی دوو ساڵەی هەمەلایەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە عێراق کە لە ناوەڕاستی ساڵی 2012 دا کۆتایی پێدێت. ئامانج لەم بەرنامەیە دابینکردنی ژینگەی پارێزراوە بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و ڕێگرتن لە توندوتیژی دژی ژنان لە هەموو عێراقدا.
٢- پرۆژەیەک بە ناونیشانی (بەهێزکردنی میکانیزمی نەهێشتن و وەڵامدانەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری لە چوار پارێزگای عێراق: هەولێر، بەغدا، نەجەف و بەسرە). ئەم پڕۆژەیە جەخت لەسەر بەهێزکردنی توانای خاڵەکانی گەیاندنی خزمەتگوزاریی (ناوەندەکان) بنکەی قەزاکان دەکاتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڕزگاربووانی توندوتیژی جۆری کۆمەڵایەتیی لە چوار پارێزگای عێراق وەک پێوانەیەکی پاراستن بۆ کچانی گەنج و ژنان لە کاتی قەیراندا. 
٣- داکۆکی کردنی بەردەوام و بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و نەهێشتنی توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری لە ڕێی هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و ڕۆژی جیهانیی ژنان. سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان پێشەنگیی لە ئەنجامدانی ئەم چالاکیانە بە هاوکاری هێزی کاریی جێندەر و تیمی داکۆکیکردن کرد.

 
لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوو، بەرنامەکە ئەم دەستێوەردانانە ئەنجام دەدات:

پڕزانیاریی کردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر ئاست/مەودا/فۆرم و کاریگەرییەکانی توندوتیژیی دژی ژنان. -
تێکهەڵکێشکردنی پلانی نیشتیمانیی دژی توندتیژیی دژی ژنان بۆ جێبەجێکردن له پلانی کاری کەرتە جیاجیاکان و خزمەتگوزارییه خۆجێییەکان. -
پەرەپێدانی توانستی کەرتەکان لەسەر نۆرم و پێوەرەکان بۆ بەڕێوەبردنی حاڵەتەکانی توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری و سیستمی ئاماری کەرتیی و سیستمی ڕەوانەکردنی کەیسەکان. -
زیادکردنی توانای دامەزراوەیی ڕێکخراوەکانی ژنان.-
پاڵپشتی کردنی تۆڕەکانی نێو ڕێکخراوە ناحکومییەکانی ژنان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نەتەوەیی لەگەڵ بەستنەوەیان بە لیژنەکانی تایبەت بە ژنان لە پەرلەماندا. -
باشترکردنی هاوبەشیی نێوان ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگە خۆجێییەکان بۆ داکۆکی کردن لە مافی ژنان بۆ ژیانێکی ئازاد لە توندوتیژیی. -

هاوبەشە ناوخۆییەکان (لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان):
وەزارەتی دەوڵەت بۆ کاروباری ژنان / ئەنجومەنی باڵای خانمان، وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی، ڕێکخراوەکانی ژنان، لیژنەکانی پەرلەمان، و سەنتەری توێژینەوەی زانکۆکان.
 
 هاوبەشەکانمان لە نەتەوە یەکگرتووەکان:
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ژنان، پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان، ڕێکخراوی تەندروستیی نێودەوڵەتیی، ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ.