Go Back Go Back
Go Back Go Back

هەرزەکاران و گەنجان

هەرزەکاران و گەنجان

هەرزەکاران و گەنجان

سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان ئامانجی ئەوەیە توانای حکومەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی زیاد بکات بۆ دیزاین کردن و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی تایبەت بە تەندروستیی زایندەی و پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و بەشداری پێکردنی گەنجان، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر کچانی هەرزەکاری پەراوێزخراو لە بارودۆخە مرۆییەکاندا.

ئەم دەرهاویشتەیە بەستراوەتەوە بە دەرەنجامی 2ی پلانی ستراتیژی سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، کە هاوکاری دەرئەنجامەکانی چوارچێوەی هاوکاریی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات: هاندانی ژنان و کەمینەکان لە پڕۆسەی بڕیاردان لەسەر کێشەکانی گەشەپێدان لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نانەتەوەیی. ئەم دەرهاویشتەیە هەروەها بەشێکە لە پلانی ستراتیژی نیشتیمانیی پێشکەوتنی مرۆیی و کۆمەڵایەتی، ئەمەش لە ڕێگەی داکۆکیکردن و دیالۆگی سیاسی، پەرەپێدانی تواناکان و بەڕێوەبردنی زانیاری بە بەکارهێنانی ئەم ستراتیژانەی خوارەوە:

پشتیوانی کردنی پەرەپێدانی ستراتیژیی نیشتیمانیی گەنجان؛

پەروەردەی بەهرەی ژیان و پەیوەندی شارستانی، لەگەڵ جەختکردنەوە لە سەر هەرزەکاران و گەنجان لە بارودۆخە مرۆییەکان؛

پاڵپشتی کردنی تۆڕ و رێکخراوەکانی گەنجان بۆ بەشداریکردن لە پلان و جێبەجێکردنی ئەو بەرنامە و پرۆگرامانەی کە پێداویستیەکانیان دەستنیشان دەکەن؛

هەوڵدان بۆ بە تواناکردنی گەنجانی ئاوارە و ئەوانەی لە خوێندن هاتوونەتە دەرەوە؛ 

زیادکردنی هۆشیاریی گشتیی و پاڵپشتیی بۆ پێویستییەکانی تەندروستیی زایندەی و سێکسیی گەنجان.

 

چالاکییە سەرەکییەکان:

پشتیوانی کردنی پەرەپێدانی ستراتیژیی نیشتیمانیی گەنجان؛

• ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنێکی هەرێمیی تایبەت بە گەنجان لە کوردستان بۆ پەرەپێدانی ستراتیژیی

• پەرەدان بە ستراتیژییەکی هەرێمیی بۆ گەنجان لە کوردستان.

پەروەردەی بەهرەی ژیان و پەیوەندی شارستانی، لەگەڵ جەختکردنەوە لە سەر هەرزەکاران و گەنجان لە بارودۆخە مرۆییەکان؛

• پشتگیریی پەروەردەی بەهرەکانی ژیان بە سەرنجدانی تایبەت لەسەر ئاوارە و پەنابەرانی گەنج.

• ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنێک بۆ دەستتێوەردانەکانی پەروەردەی ژیان/هاوتا سەبارەت بە بەرنامەکە

• پشتگیری لە بەدامەزراوەیی کردنی کارامەیی ژیان/بەشداریپێکردنی مەدەنی لە ڕێگەی ناوەندی پیشەیی و قوتابخانەکان و لە خوێندنی باڵا و سیستمی خوێندنی نیشتیمانیی.

• پەرەدان بە کارامەیی هاوبەشەکان لەسەر بەرنامەکانی گەنجان

پاڵپشتی کردنی تۆڕ و رێکخراوەکانی گەنجان بۆ بەشداریکردن لە پلان و جێبەجێکردنی ئەو بەرنامە و پرۆگرامانەی کە پێداویستیەکانیان دەستنیشان دەکەن؛

• پشتگیریی دروستکردنی تۆڕی نەتەوەیی Y-Peer

• باشترکردنی چالاکییەکانی پەروەردەی فێرکردنی هاوتەمەن و پێکگەیاندنی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی تایبەت بە گەنجان لەگەڵ وەزارەتی تۆڕی گەنجان.

هەوڵدان بۆ بە تواناکردنی گەنجانی ئاوارە و ئەوانەی لە خوێندن هاتوونەتە دەرەوە؛ 

• پەرەپێدانی سیستمێکی تایبەت لەسەر پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی، بنیاتنانی ئاشتی و بەشداریی پێکردنی شارستانی و پشتگیریی کردنی ئەم سیستمە لە ناو سیستمی خوێندندا. 

• پشتگیری کردنی توانای گەنجانی خۆبەخشی ئاوارە لەسەر توندوتیژیی جۆری کۆمەڵایەتیی و ڕێگریی کردن لە هاوسەرگیری پێشوەختە.

زیادکردنی هۆشیاریی گشتیی و پاڵپشتیی بۆ پێویستییەکانی تەندروستیی زایندەی و سێکسیی گەنجان.

• ئەنجامدانی چالاکی هۆشیاریی لەسەر تەندروستیی زایندەی و سێکسی لە ڕێگەی گروپی کچانی گەنجەوە، بە تایبەتی کچانی گەنجی ئاوارە و پەنابەر.

هاوبەشەکانی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان:

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی وەرزش و لاوان و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان، میدیا، ڕێکخراوی تەندروستیی نێودەوڵەتیی، سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان، و ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی.