سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان ئامانجی ئەوەیە توانای نیشتمانی بۆ بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی داتای جۆریی زیاد بکات بۆ ئەوەی سیاسەت و بەرنامەکانی تایبەت بە دانیشتوان لە پلانی گەشەپێداندا جێبکەنەوە.
ئەم دەرهاویشتەیە بەستراوەتەوە بە دەرەنجامی 4ی پلانی ستراتیژی سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، کە هاوکاریی دەرئەنجامەکانی چوارچێوەی هاوکاریی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات: پەرەدان بە توانای حکومەت لە ئاستی نانیشتیمانیدا بۆ بڕیاردان لەسەر بنەمای بەڵگەی درووست، هەروەها پەرەدان بە پلانی ستراتیژی نیشتیمانی دانیشتوان و هێزی کار. بۆ گەیشتن بەم دەرهاویشتانە، کار لەسەرئەم ستراتیژییانە دەکرێت:
پشتگیری کردنی دەستەی ئاماری ناوەند بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسیی دانیشتوان؛
بەرزکردنەوەی شارەزایی نیشتیمانی بۆ وەڵامدانەوەی پێویستیەکانی داتای دانیشتوان و شیکردنەوەیان لە بارودۆخە مرۆییەکاندا؛
باشترکردنی سیستمی بڵاوکردنەوەی داتا؛
دابینکردنی یارمەتی تەکنیکی بۆ پشتگیریی لە چاودێریکردنی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام؛ و
پشتیوانیی لە پەرەپێدانی ئامراز و میکانیزمەکان بە ئامانجی پەرەپێدانی تێکەڵبوون و چاودێریکردنی داینامیکی دانیشتوان لە گەشەسەندندا
چالاکییەکان:
پشتگیری کردنی دەستەی ئاماری ناوەند بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسیی دانیشتوان؛
• دابین کردنی هاوکاریی تەکنیکی بۆ شیکردنەوەی ڕاپرسییە قەبارە گەورەکان لەوانە ڕووپێوی ڕەوشی کۆمەڵایەتی و تەندروستیی ژنان لە عێراقی (I-WISH II)
• پشتگیری کردنی شیکردنەوەی داتای دانیشتوان.
• هەڵسەنگاندنی ڕۆتینی بۆ ئاوارەکان
بەرزکردنەوەی شارەزایی نیشتیمانی بۆ وەڵامدانەوەی پێویستیەکانی داتای دانیشتوان و شیکردنەوەیان لە بارودۆخە مرۆییەکاندا؛
• ئەنجامدانی ڕاهێنان بۆ کارمەندانی بەشی ئامار لەسەر داتای دانیشتوان و بڵاوکردنەوەی، شیکردنەوە و بەڕێوەبردنیان.
• پشتگیریی لە کۆبوونەوەی پسپۆڕیی لەسەر داتای مرۆیی و شیکاری
باشترکردنی سیستمی بڵاوکردنەوەی داتا؛
• پێداچوونەوە بە ئامرازەکانی بڵاوکردنەوەی داتای بەردەست
دابینکردنی یارمەتی تەکنیکی بۆ پشتگیریی لە چاودێریکردنی ئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەوام؛
• پشتگیریی لیژنەی نیشتمانیی بۆ دانیشتوان و گەشەپێدان بۆ چاودێری و بەدواداچوون بۆ پێشوەچوونەکان
• پشتگیری دروستکردنی لیستێک لە نیشاندەری نیشتیمانی
پشتیوانیی لە پەرەپێدانی ئامراز و میکانیزمەکان بە ئامانجی پەرەپێدانی تێکەڵبوون و چاودێریکردنی داینامیکی دانیشتوان لە گەشەسەندندا
• پەرەدان بە سیاسەتی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان و پلانی کار
• پەرەدان بە کارامەیی هاوبەشە نیشتیمانییەکان لەسەر تێکەڵکردنی کێشەکانی دانیشتوان لەگەڵ پلانە ….
• پشتگیری کردنی یاد بۆنە و ڕۆژە گەورە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان.
هاوبەشەکانی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوا:
وەزارەتی پلاندانان، نوسینگەی ئاماری ناوەند، حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆمسیۆنی نیشتیمانی دانیشتوان، پەیمانگای توژینەوەی نیشتیمانی و نێودەوڵەتیی.