سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان ئامانجیەتی کە توانای حکومەت و دامەزراوە مەدەنییەکان بەهێز بکات بۆ کەمکردنەوە و وەڵامدانەوەی توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری و نەریتە زیانبەخشەکانی دیکە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر ژنان لە بارودۆخە مرۆییەکاندا.
ئەم دەرهاویشتەیە بەستراوەتەوە بە دەرەنجامی 3ی پلانی ستراتیژی سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، کە هاوکاری دەرئەنجامەکانی چوارچێوەی هاوکاریی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات: هاندانی ژنان و کەمینەکان لە پڕۆسەی بڕیاردان لەسەر کێشەکانی گەشەپێدان لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نانەتەوەیی. ئەم دەرهاویشتەیە هەروەها بەشێکە لە پلانی ستراتیژی نیشتیمانیی پێشکەوتنی مرۆیی و کۆمەڵایەتی، ئەمەش بە بەکارهێنانی ئەم ستراتیژانەی خوارەوە:
بەهێزکردنی وەڵام دانەوەی هەمەلایەنە بۆ توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری (تەندروستی، وەڵام دانەوەی دەروونی-کۆمەڵایەتی و یاسایی)
پێداچونەوە بە سیاسەتەکان، یاسادانان و چوارچێوەی دامەزراوەیی لەسەر ئەو کارانەی کە زیان بە ژنان دەگەیەنێت، لەوانە خەتەنەکردنی مێینە؛
پەرەپێدانی ستراتیژییەکی نیشتیمانیی سەبارەت بە توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری
پشتیوانی کردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ژنان بۆ داکۆکی کردن لە یەکسانی جێندەری و بەهێزکردنی تواناکانی ژنان؛
زیادکردنی هۆشیاریی گشتی سەبارەت بە کاریگەریی خراپی توندوتیژیی جێندەریی لەسەر خێزان و کۆمەڵگاکان، لەوانە، خەتەنەکردنی مێینە، هاوسەرگیریی منداڵان یاخود بە زۆر هاوسەرگیریی کردن، توندوتیژیی خێزانیی، کوشتن لەسەر بنەمای شەرەف، هاوسەرگیریی کاتی و بازرگانی کردن بە مرۆڤ؛
بەهێزکردنی ڕۆڵی گروپەکانی تایبەت بە توندوتیژیی جێندەری بۆ دابینکردنی سەرکردایەتیی تەکنیکی و هاوکاری و هاوئاهەنگیی لەنێوان ئەو ڕێکخراوانەی کە چالاکن لە رێگرتن و وەڵام دانەوەی توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری؛ و
دامەزراندنی سیستەمی بەڕێوەبردنی زانیاریی تایبەت بە توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری بۆ کۆکردنەوە و شیکردنەوەی ئەو ڕووداوانەی کە لە لایەن ڕزگاربووانەوە وەدەست دەخرێن، بە بەکارهێنانی ئامراز و پێناسە ستانداردەکان بۆ ڕێگەدان بە هاوبەشی کردنی زانیاری بە شێوازی ئەخلاقی و ئاسایش و نەناسراو.
چالاکییەکان:
بەهێزکردنی وەڵام دانەوەی هەمەلایەنە بۆ توندوتیژیی جۆری کۆمەڵایەتیی (تەندروستی، وەڵام دانەوەی دەروونی-کۆمەڵایەتی و یاسایی)
• پەرەدان بە پاکێجێکی ڕاهێنان لەسەر وەڵامدانەوەی هەمە-سێکتەریی بۆ ئەو کەسانەی کە پێشتر ڕاهیێنانیان لەم بارەیەوە وەرنەگرتووە.
• پەرەپێدانی توانستی دابینکەرانی خزمەتگوزاریی تەندروستی، توێژەرانی کۆمەڵایەتی لەسەر ڕێگرتن و وەڵام دانەوەی توندوتیژی جێندەری لە ڕێگەی پاکێجێکی راهێنانی فرە لایەن.
• بە دامەزراوەیی کردنی نەخشەی خزمەتگوزاریی کۆمەڵگە و سیستەمێکی کاریگەری ڕەوانەکردنی کەیسەکانی توندوتیژیی جێندەری.
• پشتگیری کردنی بەڕێوبەرایەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی بۆ بەکارخستنی شێڵتەرەکانی ژنان.
• پشتگیری کردنی دابینکردنی خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی-دەروونی؛ وەک ڕەوانەکردنی کەیسەکان لە سەنتەرە کۆمەڵایەتییەکانی ژنان و سەنتەرەکانی بەڕیوبەرایەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوبەرایەتی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی ی دژی ژنان وتیمە گەڕۆکەکان.
• پشتگیری کردنی کارپێکردنی هێڵی گەرمی تایبەت بە بەڕێوبەرایەتی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان بۆ وەڵام دانەوە و ڕەوانەکردنی کەیسەکانی توندوتیژیی جێندەری لە هەموو عێراق.
• تێکەڵکردنی ڕێگریی و وەڵام دانەوەی توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری لەگەڵ خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە تەندروستی زایندەی، لە ڕێگەی دابینکردنی ڕاهێنان بۆ دابینکەرانی خزمەتگوزایی تەندروستیی زایندەیی ڕزگاربووانی توندوتیژیی جێندەری و بەڕێوەبردنی پزیشکیی دەستدرێژیی سێکسی
• پاڵپشتی کردنی وەزارەتی تەندروستی بۆ دروستکردنی ناوەندی هاوشێوەی ناوەندی ڕزگاربووانی دهۆک لە پارێزگاکانی دیکە.
• پشتگیری کردن لە تێکەڵکردنی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە تەندروستی زایندەی و توندوتیژیی جێندەری و خزمەتگوزاریی تەندروستیی دەروونی لە دامەزراوە تەندروستییەکان بۆ دابینکردنی پاڵپشتی تەندروستی دەروونی بۆ کەیسەکانی توندوتیژیی سێکسی (ڕاهێنانی کارمەندان، پەرەدان بە پرۆتۆکۆل و کەرەستە پەروەردەییەکان).
پێداچونەوە بە سیاسەتەکان، یاسادانان و چوارچێوەی دامەزراوەیی لەسەر ئەو کارانەی کە زیان بە ژنان دەگەیەنێت، لەوانە خەتەنەکردنی مێینە؛
• ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی شیکاریی بۆ دۆخی هاوسەرگیریی منداڵان.
• پەرە بە ستراتیژیی گۆڕانە کۆمەڵایەتی و رەفتارییەکانی بدرێت کە ڕۆڵی داکۆکیکارانی پیاو، دامەزراوە حکومییەکان، میدیا، سەرکردەی کلتوری/نەریتی و سەرکردەی ئاینی بەهێز بکات بۆ درووست کردنی هۆشیاریی لەسەر هاوسەرگیری منداڵان و خەتەنەکردنی مێینە.
• ئەنجامدانی گفتوگۆی بنیاتنەر و داکۆکیکەرانە لەگەڵ بڕیاربەدەستانی سەرەکی کۆمەڵگا لەسەر یەکخستن و بە ئەولەویەتکردنی توندوتیژیی جێندەری (پەرلەمان، وەزارەتی ناوخۆ، گروپەکان، سەرکردە ئایینیەکان).
• پاڵپشتی کردنی وەزارەتی تەندروستی بۆ گەشەپێدانی پرۆتۆکۆلی بەڕێوەبردنی پزیشکیی دەستدرێژیی سێکسی و بە دامەزراوەییکردنی.
پەرەپێدانی ستراتیژییەکی نیشتیمانیی سەبارەت بە توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری
• پشتگیری کردنی دیالۆگی سیاسیی بۆ بەکارخستنی یاسای دژی توندوتیژی خێزانی # 8 ی 2011
• پێداچوونەوە بە ستراتیژیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان.
پشتیوانی کردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ژنان بۆ داکۆکی کردن لە یەکسانی جێندەری و بەهێزکردنی تواناکانی ژنان؛
• پشتگیری کردن لە هەڵمەتەکانی هۆشیاریی گشتی و پەروەردە لە ڕێگەی ڕۆژە نێودەوڵەتییەکان و بۆنە نەتەوەییەکانەوە.
• پشتگیری کردنی کۆمەڵگە خۆجێیەکان بۆ دامەزراندنی کۆمیتەکانی ژنان بۆ ئەوەی ژنانی ئاوارە دەنگیان هەبێت و بەشداری بکەن لە کێشەکانی پەیوەست بە توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری و تەندروستی زایندەی.
زیادکردنی هۆشیاریی گشتی سەبارەت بە کاریگەریی خراپی توندوتیژیی جێندەریی لەسەر خێزان و کۆمەڵگاکان، لەوانە، خەتەنەکردنی مێینە، هاوسەرگیریی منداڵان یاخود بە زۆر هاوسەرگیریی کردن، توندوتیژیی خێزانیی، کوشتن لەسەر بنەمای شەرەو، هاوسەرگیریی کاتی و بازرگانی کردن بە مرۆڤ؛
• پەرەدان بە کارامەیی بەرپرسانی گشتیی بۆ ڕێگرتن و وەڵامدانەوەی هاوسەرگیری منداڵان.
• پشتگیری کردنی حکومەت (کەرتی یاسایی، کۆمەڵایەتی و تەندروستی) و ئەکتەرەکانی دیکە بۆ پێشخستنی پلانی داکۆکی و هۆشیاری سەبارەت بە خەتەنە کردنی مێینە لە کۆمەڵگا دیاریکراوەکانی کوردستان.
• پشتگیری کردنی ڕێکخراوە ناحکومییەکان بۆ ئەنجامدانی هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگا لەسەر مەترسیەکانی توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری و خەتەنەکردنی مێینە و هاوسەرگیریی منداڵان، لە ڕێگەی تیمە گەڕۆکەکانەوە.
• دابەشکردنی کیتی شکۆمەندی و بەرزکردنەوەی هۆشیاریی لەسەر خزمەتگوزاریەکانی توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری.
بەهێزکردنی ڕۆڵی گروپەکانی تایبەت بە توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری بۆ دابینکردنی سەرکردایەتیی تەکنیکی و هاوکاری و هاوئاهەنگیی لەنێوان ئەو ڕێکخراوانەی کە چالاکن لە رێگرتن و وەڵام دانەوەی توندوتیژیی جێندەری؛ و
• دابین کردنی پاڵپشتیی بۆ هەماهەنگی کاریگەر لە نێوان گروپەکانی توندوتیژیی جێندەریی لەسەر ئاستی نەتەوەیی و پارێزگاکان و هەماهەنگی کەرتی هەمە لایەنیی لە کاتی فریاگوزارییدا.
• دابینکردنی ڕاهێنان لەسەر بنەماکانی ڕێنمایی، بەڕێوەبردنی بەرنامە و هەماهەنگی نێوان ئاژانسەکانی کار لەسەر توندوتیژیی جێندەریی دەکەن، بۆ بە هاوبەشەکانی گروپەکانی توندوتیژیی جێندەری لە ڕێگەی گەشەپێدانی پلان و میکانیزمەکانی تایبەت بە توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری.
• پەرەپێدانی ستراتیژی گروپی توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری
• پەرەدان بە داشبۆرد، نەخشە و ئینفۆگراف و لاپەڕەی داتاکانی تایبەت بە توندوتیژیی جێندەری بۆ نیشاندانی کاری ئەم گروپانە.
• پێشەنگی لە بابەتی توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری لە کۆمەڵە و سیاسەتی نەتەوەیی
• ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنێک بۆ توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری بۆ نیشاندانی ئەولەویاتەکانی گروپەکان
• چاودێری کردن و هەڵسەنگاندنی وەڵام دانەوەی توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری لە بارودۆخە مرۆییەکان.
دامەزراندنی سیستەمی بەڕێوەبردنی زانیاریی تایبەت بە توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری بۆ کۆکردنەوە و شیکردنەوەی ئەو ڕووداوانەی کە لە لایەن ڕزگاربووانەوە وەدەست دەخرێن، بە بەکارهێنانی ئامراز و پێناسە ستانداردەکان بۆ ڕێگەدان بە هاوبەشی کردنی زانیاری بە شێوازی ئەخلاقی و ئاسایش و نەناسراو.
• ڕاهێنان بە ڕێکخراوە نوێکانی کۆکردنەوەی داتا
• بە دامەزراوەیی کردنی ڕاپۆرتی ساڵانەی توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری
• پەرەپێدان و بەردەوام نوێکردنەوەی پڕۆتۆکۆڵی هاوبەشیکردنی زانیاری ڕاپۆرتی ساڵانەی توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری
هاوبەشەکانی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوا:
وەزارەتی ڕۆشنبیریی، وەزارەتی مافەکانی مرۆڤ، وەزارەتی داد، وەزارەتی ناوخۆ، پەرلەمان، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان، میدیا، ڕێکخراوی تەندروستیی نێودەوڵەتیی، سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان، و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەکسانی جێندەری و تواناسازیی ژنان.