عێراق ئەمڕۆ یەکێکە لەو وڵاتانەی کە دووچاری هەندێک لە ئاڵۆزترین حاڵەتەکانی فریاگوزاری و ململانێ و باری ئەمنیی بووەتەوە لە جیهاندا. لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵگای عێراقی شاهیدی لێکدابڕان و ناکۆکی ناوخۆیی بوون لە ئەنجامی بەدینەهاتنی چاوەڕوانییەکانی دانیشتوانی عێراق.
بنکە تەندروستییەکان زیانی زۆریان پێگەیشتووە و پێویستە دەستبەجێ نۆژەن بکرێنەوە. سەنتەرەکانی تەندروستیی سەرەتایی بەرەو داڕمان چوون بەهۆی نەبوونی چاودێری و پێداویستی و کەمی کارمەندانی تەندروستی و کەمی خزمەتگوزاری.
بەپیتیی: بەپیتیی دانیشتوان لە عێراقدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزە (دووەم بەرزترین ڕێژە لە وڵاتانی عەرەبیدا)، لەگەڵ لاوازیی خزمەتگوزاریی تەندروستیی زایندەیی/نەبوونی پلانی ڕێکخستنی خێزان و هەژاریی، هێشتا بەربەست بۆ باش کردنی تەندروستیی دایکان و ژنان لە عێراقدا هەیە.
مردنی دایکان: داتای خەمڵێندراوی بەردەست بۆ مردنی دایکان و منداڵان، عێراق لە نێوان 68 وڵاتی جیهاندا کە 97٪ی مردنی دایکان و منداڵان پێک دەهێنن، هەژمار دەکرێت. هۆکارە سەرەکییەکانی پشت ئەم ڕێژە بەرزە بریتین لە: خراپیی جۆری منداڵ بوون، خراپیی بەردەستبوونی چاودێری بەپەلەی منداڵبوون و بەرزیی ئاستی کەمخوێنیی لە نێوان ژنانی دووگیاندا (35٪)، کە بە تایبەت کار دەکاتە سەر ژنانی لادێ و ئەوانەی لە ناوەند و ناوچەکانی باشووری وڵاتدان.
مافەکانی ژنان: نەبوونی وەبەرهێنان لە توانسی ژنان، نەخوێندەواری، هەژاری و توندوتیژی جۆری کۆمەڵایەتیی لێدەکەوێتەوە. سەرەڕای ئەوەی لە عێراق ڕێژەی 25٪ی کورسیەکانی پەرلەمان بۆ ژنان دیاریکراوە، بەڵام هێشتا ژنان لەئاستەکانی باڵای کەرتی گشتی و حکومەتدا نوێنەرایەتییان کەمە و ڕووبەڕووی ئاستی نەخوێندەواریی بەرزتر دەبنەوە و ژمارەیەکی کەم بەشداریی هێزی کار دەکەن.
گەنجان: گەنجان لە عێراق لە ناو تەواوی دانیشتواندا، مەترسیی تەندروستیی گشتی و زایندەییان زیاتر لەسەرە، بەتایبەتی ڕێژەیەکی زۆری کچانی گەنج لە تەمەنی منداڵیدا هاوسەرگیریی دەکەن، کە ئەمە مەترسییەکی زۆری هەیە بۆ سەر ئەو هەڵسوکەوت و دەرئەنجامانەی کە لە تەندروستی خراپ بەرهەم دێت و هۆکارێکە بۆ ئەوەی کچان لە خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی بێبەش بکات. هەروەها، ژنان و گەنجان زۆرجار بەهۆی ترسی جیاکارییەوە، دەستیان ناگات بە زانیاری و خزمەتگوزاری، کە ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاری تەندروستی و گەشەپێدانیان.
خۆراک : خراپیی جۆری خزمەتگوزاریی تەندروستی و خراپی دەستڕاگەیشتن بە خۆراکی باشتر و ئاوی سەلامەت و باشترکردنی سیستەمی ئاوەرۆ و پاکوخاوێنیی کاریگەریی لەسەر باری تەندروستی و خۆراکی عێراقییەکان بە گەنجانیشەوە، هەیە.
بە گشتی، ئەم فاکتەرانە دەبێتە هۆی مەترسی زۆری نەخۆشی و کەم ئەندامی و مردن لە نێوان گەنجاندا.
سەرەڕای بارودۆخی سەختی عێراق، سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق هاوکاری وەزارەتی تەندروستی دەکات بۆ پەرەپێدانی ئەولەویاتی سەرەکیی وەزارەتەکە کە بریتییە لە جێبەجێکردنی تەندروستی منداڵ لە کاتی لە دایکبووندا و ستراتیژی
تەندروستیی زایندەیی بە دانانی پلانی کاری چوار ساڵی (2011 - 2014) بۆ تەندروستیی زایندەیی کە بریتی دەبێت لە:
بەرزکردنەوەی کارایی خزمەتگوزاری تەندروستیی سەرەتایی و سیستەمی ڕەوانەکردنی حاڵەتەکان بۆ پێشکەشکردنی پاکێجی تەندروستیی زایندەیی گشتگیر.
زیادکردنی سوود وەرگرتن لە تواناکانی ژنان و گەنجان، لە ناوچە کەم خزمەتکراوەکان، بە لەبەرچاوگرتنی هەستیاریی ڕەگەز و تەمەن، بۆ خزمەتگوزاریەکانی تەندروستیی زایندەی و پلانی ڕێکخستنی خێزان و خزمەتگوزاریی-- دەروونی و کۆمەڵایەتی.
پلانی گەشەپێدانی نیشتمانیی (2010 – 2014) و سیاسەتی تەندروستیی نیشتیمانیی کار لەسەر دانانی ڕێوشوێنی چاودێریی تەندروستیی سەرەتایی وەک ڕێگەچارەیەکی کاریگەر و یەکسان بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستیی بنەڕەتیی بۆ هەمووان، بەتایبەتی بۆ ژنان و منداڵان و گەنجان دەکەن، هەروەها پاڵپشتی سیستەمی ئێستای نەخۆشخانەکان، لەگەڵ ڕێوشوێنێکی هاوسەنگ بۆ ڕێگری و چارەسەر کردن دەکات. لەم چوارچێوەیەدا و بۆ بەرەو پێشبردنی ئامانجەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ گەشپێدانی دانیشتوان و ئامانجی گەشەپێدانی هەزارە 5، پێکهاتەی " تەندروستیی زایندەی و تەندروستی دایکان" کار دەکات بۆ وەڵامدانەوەی ئالنگارییەکانی عێراق بۆ بەرەوپێش بردنی ماف و تەندروستیی زایندەیی، بە تایبەت بۆ دایکان و ژنان، و هەروەها جەخت لەسەر پلانی ڕێکخستنی خێزان و چاودێری کردنی منداڵبوونی لە ناکاو دەکاتەوە.
لە ڕێگەی بەرهەم و دەستێوەردانە جیاوازەکانیەوە، پێکهاتەکانی پرۆگرامەکە ئامانجیان کار کردنە لەسەر دوو ئەنجامی سەرەکی، کە بریتین لە:
بەهێزکردنی دەستگەیشتن و تێکەڵکردنی کاریگەر بۆ پاکێجێکی گشتگیری خزمەتگوزارییەکانی تەندروستیی زایندەی بۆ ناو سیستەمە تەندروستییەکانی عێراق لەسەر ئاستی نیشتیمانیی، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر سیستمی
چاودێریی تەندروستیی سەرەتایی و ڕێگەی پێویست بۆ ڕەوانەکردنی کەیسەکان؛
زیادکردنی خواست و بەکارهێنانی خزمەتگوزاریی تەندروستیی زایندەی لە لایەن ژنان و گەنجانەوە، بەتایبەتی لە ناوچە کەم خزمەتکراوەکاندا، لە ڕێگەی دەستێوەردانی گۆڕینی هەڵسوکەوتی کۆمەڵگە کە تاک و کۆمەڵگە بە ئامانج دەگرێت.
هاوبەشە ناوخۆییەکان (لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان):
وەزارەتی تەندروستی، ڕێکخراوە ناحکومییەکان، سەندیکاکان، لیژنەکانی پەرلەمان، ئەکادیمیا و سەنتەری توێژینەوەی زانکۆکان.
هاوبەشەکانمان لە نەتەوە یەکگرتووەکان:
ڕێکخراوی تەندروستیی نێودەوڵەتیی، یونسێف، پڕۆگرامی خواردنی نێودەوڵەتیی