سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق
سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان ئاژانسی تەندروستی زایندەیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە. ئەرکی ئێمە هێنانە ئارای جیهانێکە کە هەموو دووگیانییەک خوازراو بێت، هەموو منداڵبوونێک پارێزراوبێت، و توانستی هەموو گەنجێک بەرجەستە بکرێت.
سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە ساڵی 2008 پرۆگرامەکانی لە عێراق دەست پێکرد و لە ساڵی 2011 یەکەم بارەگای خۆی لە عێراق کردەوە.
لەو کاتەوە، سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق، لە سەرانسەری وڵاتدا کاری کردووە بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە پێشخستنی خزمەتگوزاری تەندروستی زایندەیی و سێکسی، بەرز کردنەوەی یەکسانی جێندەری و تواناسازی ژنان، بەهێزکردنی بەرنامەکانی پەیوەست بە گەنجان و بەردەست خستنی داتای دانیشتوان بۆ گەشەپێدان.
بە هەماهەنگیی نزیک لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگاکانی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان کار لەسەر پەرەپێدانی وڵات و ستراتیژیەکانی دەکات.
کاتێک ساڵی 2014 قەیرانەکانی عێراق دەستی پێکرد، سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان دەستێوەردانە مرۆییە فریاگوزارییەکانی خۆی دەستپێکرد بۆ وەڵامدانەوەی بەپەلەی تەندروستیی زایندەیی و پێویستیەکانی توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەریی ژنان و کچانی زیان لێکەوتوو بەهۆی ململانێکانەوە.
لە ساڵی 2019دا سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان سێیەمین بەرنامەی خۆی لە عێراق بۆ ساڵی (2020-2024) لە دەوری سێ ئامانجە سەرەکییەکانی، کە بریتین لە کۆتایی هێنان بە مردنی دایکان لە کاتی منداڵ بوون، کۆتایی هێنان بە بەربەستەکانی ڕێکخستنی خێزان، و کۆتایی هێنان بە توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری و نەریتە زیانبەخشەکان:
داکۆکی کردن لە مافە مرۆییەکانی ژنان و کچان و مافەکانیان لە ڕووی تەندروستیی سێکسییەوە -
بەهێزکردنی توانای هاوتا حکومییەکان و ڕێکخراوە ناحکوومییەکان بۆ پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری جۆریی -
پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی سیستمی زاوزێ و توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری -
کۆکردنەوەی ڕاپرسی لەسەر بەڵگەی دروست بۆ بەدەست خستنی ستراتیژی بەهێز و سیاسەتی پێویست لەسەر داواکارییەکانی خەڵک -
هاندانی گەنجان بۆ گفتوگۆ کردن لدەربارەی عێراق (داتای 2018):
دانیشتوان: 37 ملیۆن کەس، 60%ی دانیشتوان لەژێر تەمەنی 25 ساڵن -
ڕێژەی بە پیتیی: 3.6 -
تێکڕای ژمارەی ئەندامانی خێزان: 6.3 -
ڕێژەی مردن لە کاتی منداڵبوون: 14/1,000 -
هاوسەرگیریی منداڵان و سکپڕیی: -
%7ی ئەوانەی لە ژێر تەمەنی 15 ساڵەوەن، هاوسەرگیرییان کردووە و %1 یان سکپڕن. -
%27.6 ئەوانەی لە ژێر تەمەنی 18 ساڵەوەن، هاوسەرگیرییان کردووە و %14.1یان سکپڕن. -
%47.2 ی دانیشتوان ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە منداڵ بوون بەکار ناهێنن -
%36.1ی دانیشتوان ڕێگەی مۆدێرن بەکار دەهێنن -
%16.7ی دانیشتوان ڕێگەی کۆن بەکار دەهێنن. -
ەسەر ئاشتی و لێبوردەیی بۆ ئەوەی بەشێک بن لە پڕۆسەی بڕیاردان. -
ڕێژەی مردن لە کاتی لەدایکبوون: 32 کەس لە1,000 -
ڕيژەی خەتەنەکردنی مێینە: %7.4ی ژنان لە نێوان تەمەنی 15-49 ساڵ -