You are here

قەیرانەکانی شەڕی داعش و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نایەکسانی لە عێراق زیاترکردووە. خزمەتگوزاری و ژێرخانی تەندروستی زیاتر بەرەو دواوە چووە و هەموو کەسێک بە یەکسانی دەستی بە خزمەتگوزاریی تەندروستی ناگات.

لە عێراق، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی، سندوقی نەتەوە یەکگتووەکان بۆ دانیشتوان و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان  پێکەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێکخراوەکانی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای مەدەنی کار دەکەن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ بەشی زۆری دانیشتوان.


نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزیری تەندروستی عێراق لە کاتی گەیشتنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و هاوبەشەکانی، هاوپەیمانی ڤاکسین (گاڤی)، هاوپەیمانی بۆ ئامادەباشی بۆ نەخۆشییە بڵاوەکان و یونسێف لەگەڵ حکومەتی عێراق کاریان کرد بۆ وەدەستخستن و هێنانی 336,000 ژەمە ڤاکسین. ئەم ڤاکسینە تەنانەت بۆ کەسانی کەمدەرامەتیش دابینکراوە.


پزیشکێکی نەخۆشییەکانی ژنان هاوکاریی ژنێکی سکپڕ دەکات لە کامپی بەرسیڤە لە دهۆک

لە ماوەی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژنان بە بەردەوامی پێویستیان بە خزمەتگوزاریی تەندروستی بوو بە تایبەت خزمەتگوزاریی سێکسی. لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆ، سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بەردەوام بوو لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە ڕەچاوکردنی ڕێکارە نوێیەکانی خۆپاراستن. هەروەها، پێنج باری کەلوپەلی خۆپارێزی گەیاندە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.


کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە نەخۆشخانەی شیفا لە موسڵ پلەی گەرمی جەستەی دەپێورێت

خەستەخانەکە، کە پێشتر یەکێک بوو لە پێگەکانی داعش، لە کاتی شەڕدا زیانی زۆری بەرکەوت و لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان نۆژەن دەکرێتەوە.

پاش وەستانی کارکردن لە نەخۆشخانەکە لە نیسانی 2020 بە هۆی ڤایرۆی کۆرۆناوە، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان دەستیان کردەوە بە کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان بە ڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندروستییەکان، پێوانی پلەی گەرمی جەستە و بەکارهێنانی پاکژکەرەوەی کحولیی.


ژنێک نامیلکەیەک دەخوێنێتەوە کە زانیاریی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدایە کە لە لایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە بڵاوکراوەتەوە. نامیلکەکە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا و خۆپاراستن لێی دروستکرابوو

لە ساڵی 2020، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی لە چەندین چالاکیدا، زانیاری و هۆشیاریی لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیاندە 10 ملیۆن کەس لە عێراق بە تایبەتی ئەو شوێنانەی کە بەرزترین ڕێژەی تووشبوونی تێدابوو، و جەختی لەوە دەکردەوە کە هەموو کەسێک سودمەند بێت.


دکتۆرێک کە پشکنینی سنگ بۆ نەخۆشێک دەکات لە نەخۆشخانەی مەلیک حوسێن لە کەربەلا

نەخۆشخانەکە یەکێکە لەو 16 نەخۆشخانەیەی کە تێیدا بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هاوکاری حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە دروستکردنی یەکەی جیاکراوە و دابینکردنی کەلوپەلی خۆپارێزی بۆ کارمەندانی تەندروستی. هەروەها ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و ڕێکخراوەکانی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان کاردەکان لەم نەخۆشخانانەدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.


دکتۆرێک لە کاتی نوسینی دەرمان بۆ منداڵێک لە بنکەی تەندروستی وەهبییە شەبکون لە موسڵ

ژنان و منداڵان و ئاوەرەکان زەرەرمەندی یەکەمن لە کێشەکان و بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا. بۆ هاوکاریکردنی ئەم کەسانە، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان زیاد لە 130 بنکەی تەندروستی لە سەرتاسەری عێراق نۆژەنکردووەتەوە کە لە کاتی شەڕی داعش وێران بووبوون. نۆژەنکردنەوەی بنکە تەندروستییەکان گرنگە بۆی هاوبەشانی وەک سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بتوانن خزمەتگوزاریی تەندروستی شایستە پێشکەش بە خەڵک بکەن.


کارمەندێکی تەندروستی زانیاری لە ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت وەردەگرێت لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە لە لایەن سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوانەوە دروستکراوە لە هەولێر

عێراق لە کاتێکدا تەندروستتر دەبێت کە هەموو دانیشتوانەکەی بە یەکسانی خزمەت بکرێن و هەلی یەکسانیان هەبێت. لە هەرێمی کوردستانی عێراق، سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان حەوت بنکەی تەندروستی سێکسی تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کردووەتەوە.


مامانێک لە کلینیکی تەندروستیی کامپی خازر کە لە لایەن سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان پاڵپشتی دەکرێت لە دوای لە دایکبوونی منداڵێک لە ئەمبوڵانسدا

لە ساڵی 2020، سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان هاوکاریی 90 بنکەی تەندروستی کردووە، کە 25یان پێکهاتبوون لە یەکەی منداڵبوون و 15شیان لە ناو کامپەکاندا بوون.


بارکردنی پێداویستی تەندروستی لە کۆگایەکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بەغداد بۆ وەزارەتی تەندروستی

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هاوکاری هەردوو وەزارەتی تەندروستی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ وەدەستخستنی کەلوپەل و پێداویستی تەندروستیی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەک دەرمان و قەرەوێڵەی تایبەت و کەلوپەلی خۆپارێزیی و تاقیگە بۆ باشتر بەڕێوەبردنی کەیسی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها جەخت دەکاتەوە کە هەموو هاوڵاتییانی عێراق دەستییان بەم خزمەتگوزارییانە بگات.


کارمەندێکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی لە سەردانێکیدا بۆ نەخۆشخانەی هەڵەبجە بۆ هاوکاریکردنی کارمەندانی تەندروستی لە بەڕێوەبردنی کاروباری هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

ۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە کارمەندانی تەندروستی کە لە ڕیزی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کار دەکەن هەموو کەلوپەلێکی پێویستی خۆپارێزییان هەیە، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی زیاد لە دوو ملیۆن کەلوپەلی خۆپارێزیی و سەدان پێداویستی دیکەی تەندروستیی دابینکردووە.

لە کەرکوک، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی، 10 کەرەڤان پێداویستی تەندروستی دابینکردووە بۆ بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی بۆ ئاسانکاریی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەروەها، چەندین ئەمبوڵانسیشی دابینکردووە.

لە ڕۆژی جیهانی تەندروستیی ئەمساڵدا، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان بەڵێن دووپات دەکەنەوە کە هاوکار دەبن لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی شایستە لە سەرتاسەری وڵات بۆ بنیاتنانی عێراقێکی تەندروستتر و یەکسانتر.

--