You are here

6 ئازار 2022؛ بەغداد، عێراق – حکومەت و خەڵکی یابان 777,592 دۆلاریان بۆ بەرنامەکانی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە پارێزگای دیوانییە تەرخان کرد.

ئەم هاوکارییە نوێیە خزمەتگوزاریی تەندروستی زایندەیی و خزمەتگوزاریی پەیوەندیدار بە گەنجان بۆ ئاوارە ناوخۆییەکان، ئەو خێزان و کەسانەی گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان و کۆمەڵگای خانەخوێ دابین دەکات. سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان هاوکاری 300,000 کەس لە پارێزگاکە دەکات، بە تایبەتی دەستگەیشتن بە زانیاری و خزمەتگوزاریی تەندروستیی زایندەی.

ئەو پڕۆژەیە پشتگیری لە دروستکردنەوەی نەخۆشخانەکان دەکات لەچوار شاری گەورەی پارێزگاکە و توانای کارمەندانی تەندروستی کە خزمەتی ئەو دانیشتوانە دەکەن، بەهێزتر دەکات. سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان پشتگیری دەروونی-کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاری پێشکەش بە هەرزەکاران و گەنجان لە ناوەندەکان و کلینیکە سەرەتاییەکانی تەندروستی و قوتابخانەکانی سەرانسەری دیوانییە دەکات.

بەڕێز سوزوکی کۆتارۆ باڵیۆزی یابان لە کۆماری عێراق گوتی: "یابان لە ساڵی 2014ەوە بە بەردەوامی لە ڕێگەی هاوکاریی مرۆیی جۆراوجۆرەوە پشتگیری خەڵکی عێراقی بە بڕی زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلارە تا ئێستا کردووە."

"من متمانەم بەوە هەیە کە سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە ڕێگەی تەواوکردنی ئەم پرۆژەیە و بەکارهێنانی پسپۆڕییەکی نایابەوە، بە پاڵپشتیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمەڵگا، پەرە بە باشبوونی خزمەتگوزاریی تەندروستی و کۆمەڵایەتی لە دیوانییە دەدات."

دکتۆر ڕیتا کۆڵۆمبیا، نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق وتی: "پارێزگای دیوانییە یەکێکە لە هەژارترین پارێزگاکانی عێراق. پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناش دۆخەکەی خراپتر کردووە و گرفتی سۆزداری و تەندروستیی دەروونی زیاتر کردووە، بەتایبەتی بۆ هەرزەکاران و گەنجان. سوپاسی حکومەتی خەڵکی یابان دەکەم بۆ پابەندبوونیان بە باشترکردنی چۆنیەتی ژیانی خەڵک لە دیوانییە و وەبەرهێنان لە تەندروستیی زایندەی و دەروونی."

بە سوپاسەوە بۆ یابان، هەرزەکاران و گەنجان سوود لە پەروەردەی کارامەیی ژیان لە سەنتەرەکانی گەنجان بۆ ئاوارە ناوخۆییەکان و ئەو خێزان و کەسانەی گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان وەردەگرن، بۆ ڕاهاتن و مامەڵەکردنیان لەگەڵ سترێس و بێئومێدی و هەست و سۆز و کێشەکانی ژیانی ڕۆژانەیان.

*******

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، دنیایەک دەهێنێتە ئاراوە کە هەموو دووگیانییەک خوازراو بێت، هەموو منداڵبوونێک پارێزراوبێت، و توانستی هەموو گەنجێک بەرجەستە بکرێت.

بۆ زانیاری زیاتر یاخود هەر داواکارییەکی میدیایی، پەیوەندی بکەن بە سەلوە موسا، بەرپرسی پەیوەندییەکان، smoussa@unfpa.org 009647809171035