You are here

بەغداد، عێراق – ٢٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٣،  هاوتەریب لەگەڵ تێڕوانینی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ پەرەپێدانی ژینگەیی، نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هەڵمەتێکی چاندنی دار لە سەرتاسەری وڵاتدا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ژینگە و وەزارەتی کشتوکاڵ و شارەوانی بەغدا و فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشەکانی دیکە دەست پێدەکات. ئەم هەوڵە ئامانجی چاندنی زیاتر لە ٥٠٠ هەزار درەختە لە سەرانسەری عێراقدا.

هەڵمەتەکە هەوڵێکی هاوبەشی نێوان ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و خۆبەخشانی گەنج و کەرتی تایبەتە. ئامانجی هەڵمەتەکە چارەسەرکردنی کێشەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و باشترکردنی هەمەچەشنی بایۆلۆجی و باشترکردنی خۆشگوزەرانیی کۆمەڵگایە لە عێراقدا.

هەڵمەتەکە لە ناوچەی جیاواز لە عێراق جێبەجێ دەکرێت و هاوبەشیی بە کۆمەڵگەی ناوخۆیی، لەوانە قوتابخانە و ڕێکخراوەکانی گەنجان دەکات. ئەم هەڵمەتە فرە لایەنە تیشک دەخاتە سەر گرنگی هەنگاوی بە کۆمەڵ بۆ بەدیهێنانی ئامانجی نیشتمانیی چاندنی پێنج ملیۆن دار کە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانیەوە دانراوە.

دەستپێشخەرییەکە هاوتایە لەگەڵ ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام، بەتایبەتی ئامانجی ۱۳: کرداری کەشوهەوا و ئامانجی ۱۵: ژیان لەسەر زەوی، کە رەنگدانەوەی پابەندبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوبەشەکانیەتی بۆ ئەم ئامانجانە.

بەڕێز غولام ئیسحاقزای، رێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جەختی لە گرنگی ئەم هەوڵە کردەوە و وتی: "ئەم هەڵمەتە نموونەی یەکگرتوویی و کاری بە کۆمەڵە لە کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییە بەپەلەکان. بە کۆکردنەوەی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و وەزارەتەکانی حکومەت و کەرتی تایبەت و وزەی زیندووی گەنجانی عێراقی، ئێمە بە بەردەوامی بەرەو داهاتوویەکی بەردەوامتر و سەوزتر بۆ عێراق دەڕۆین. تێڕوانینی سەرۆک وەزیران هاندەرێکە بۆ گۆڕانکاری ئەرێنی و ئێمە شانازی دەکەین کە بەشێکین لەم هەوڵە."

 

 

بۆ زانیاری زیاتر یاخود هەر داوایەکی میدیایی، پەیوەندی بکەن بە:

karwan@unfpa.org سانا کاروان، بەرپرسی پەیوەندییەکان و میدیا، سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان،

 

محەمەد بەهبەهانی، بەرپرسی پەیوەندییەکان، پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان،

mohammed.al-bahbahanee@undp.org

 

زەینەب سالح، بەرپرسی پەیوەندییەکان، نوسینگەی رێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق،

Zainab.salih@un.or