You are here

بەغداد، عێراق - 12ی نیسان، 2021 – سندوقی ناوەند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فریاگوزاریی (سێرف) بڕی 1.6 ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی سێکسی و توندوتژیی جۆری کۆمەڵایەتی لە عێراق.

ئەم بڕە پارەیە تەرخان دەکرێت بۆ بەهێزکردنی توانای ڕێکخراوەکانی پەرەپێدانی ژنان بۆ وەڵامدانەوەی توندوتیژیی جۆری کۆمەڵایەتی و هەوڵ دەدات کە خزمەتگوزاریی شایستە وەک تەندروستی و هاوکاری نەخۆشییە دەروونییەکان و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ ژنان و کچان دەستەبەر بکات.

ئەم پاڵپشتییە هاوکار دەبێت لە بەرەوپێشبردنی کارەکانمان بۆ بڵاوکردنەوەی تیمی گەڕۆکی زیاتر بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی سێکسی و توندوتژیی جۆری کۆمەڵایەتی لە کامپی ئاوارەکان و ئەوانەی گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان و کۆمەڵگەی خانەخوێ.

د. ریتا کۆڵۆمبتا، نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان سوپاسی سندوقی ناوەند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فریاگوزاریی کرد و ڕایگەیاند: "ئێمە سوپاسگوزارین بۆ سێرف بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆگرامەکانمان کە تایبەن بە ژنان و کچان. ژنان و کچان دەبێت ژیانێکی شکۆمەندانەیان هەبێت و دووربن لە توندوتیژی سەراڕی بارودۆخی عێراق بەهۆی شەڕەوە و زیادبوونی ناسەقامگیریی بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە. ئەم پاڵپشتییە ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ هاوکاریی کردنی کەسانی دوورە دەست لە خزمەتگوزاریی."

پاڵپشتی دارایی سندوقی ناوەند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فریاگوزاریی عێراق هەنگاوێک نزیک دەکاتەوە لە جێبەجێکردنی پلانی 2030 کە بریتییە لە نەهێشتنی توندوتیژی لە جۆری کۆمەڵایەتی و نەریتی زیان بەخش، نەهێشتنی بێپلانی لە دروستکردنی خێزان و نەهێشتنی مردن لە کاتی لە دایکبوون، هەروەها جەختکردنەوە لەوەی کە ژنان و کچان پارێزراو بن و پاڵپشتییان بکرێت کە بڕیاری دروست بدەن لە ژیانی کەسیی خۆیاندا.

ئەم پاڵپشتییە بەشێکە لەو بڕە پارەیەی کە بریتییە لە 25 ملیۆن دۆلار کە سندوقی ناوەند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فریاگوزاریی بۆ 11 وڵاتی دابین کردووە.

*****

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، دنیایەک دەهێنێتە ئاراوە کە هەموو دووگیانییەک خوازراو بێت، هەموو منداڵبوونێک پارێزراوبێت، و توانستی هەموو گەنجێک بەرجەستە بکرێت.

بۆ زانیاری زیاتر یاخود هەر داواکارییەکی میدیایی، پەیوەندی بکەن بە سەلوە موسا، بەرپرسی پەیوەندییەکان، smoussa@unfpa.org