Go Back Go Back
Go Back Go Back
Go Back Go Back

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و هاوپەیمانی عێراقی بۆ کەمئەندامان هاوبەشی بۆ پشتیوانیکردن لە ماف و پێداویستییەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت گرێبەست

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و هاوپەیمانی عێراقی بۆ کەمئەندامان هاوبەشی بۆ پشتیوانیکردن لە ماف و پێداویستییەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت گرێبەست

News

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و هاوپەیمانی عێراقی بۆ کەمئەندامان هاوبەشی بۆ پشتیوانیکردن لە ماف و پێداویستییەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت گرێبەست

calendar_today 12 April 2022

12ی نیسانی 2022؛ بەغداد، عێراق – سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان ڕۆژی سێشەممە چوارچێوەی هەماهەنگیی هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانیی عێراقی بۆ کەمئەندامان واژۆ کرد بۆ زیادکردنی بەشداری پێکردنی چالاکی و پڕۆژەی هاوڕێی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە لەگەڵ ستراتیژیەتی بەشداری پێکردنی کەمئەندامیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بگونجێت و کەلێنەکان دەستنیشان بکرێن.

 

ئەم چوارچێوەی هاوبەشییە هاوکار دەبێت لە داڕشتنی ستراتیجی بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنێکی ڕاوێژکاری کە مافەکانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەستەبەر بکات، بەتایبەتی مافی ژنان و کچان بۆ گەیشتن بە چاودێری تەندروستیی زایندەیی.

 

ئەو هاوبەشییە ڕێگە بە هەردوولا دەدات کە هۆشیاری لەسەر ڕێگریکردن و وەڵامدانەوەی توندوتیژیی جێندەری بڵاوبکەنەوە و داکۆکی بکەن لە بەشداری کەمئەندامی لە یاسادانان و سیاسەت و پڕۆژەکان لەسەر ئاستی ناوخۆ و هەرێمایەتی و بەرزکردنەوەی تواناسازی گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سەرانسەری عێراق.

 

مۆفەق تۆفیق، سەرۆکی هاوپەیمانیی عێراقی بۆ کەمئەندامان تیشکی خستەسەر گرنگی ئەم هاوبەشیە بۆ هەماهەنگی زیاتر بۆ چەسپاندنی مافی کەمئەندامان و دڵنیابوون لە بەشداریکردنیان لە کۆمەڵگەدا.

 

لای خۆیەوە جێگری نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، بەڕێز حیمیار عەبدولموغنی گوتی: "هاوپەیمانیی عێراقی بۆ کەمئەندامان چەندین ساڵە هاوبەشی ستراتیژی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوانە. واژۆکردنی ئەم چوارچێوەی هەماهەنگییەی نێوانمان هاوبەشیی بەهێزمان و هەوڵەکانمان لە جێکردنەوەی کێشەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بە تەواوی لە پڕۆژەکانمان لە عێراق دووپات دەکاتەوە. ئێمە چاوەرێی بەردەوامبوونی هاوکاریمان لەگەڵ هاوپەیمانیی عێراقی بۆ کەمئەندامان دەکەین بۆ ئەوەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە عێراق بە تایبەتی ژنان و کچان بتوانن دەستیان بگات بە تەندروستی زایندەی و مافەکانیان وەربگرن."

 

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و هاوپەیمانیی عێراقی بۆ کەمئەندامان بە هاوبەشی پشتگیری لە دەستپێشخەرییەکانی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و داکۆکی لە بەشداریپێکردنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، دەکەن. بە پێی ئەم هەماهەنگییە، تواناسازیی بۆ کارمەندانی ڕێکخراوەکە دەکرێت بە سەرنج خستەسەر دیزاینی پرۆژە و جێبەجێ کردن و داکۆکیکردن و چەندین بابەتی دیکە کە لە ڕێی هەڵسانگاندنەوە دیاری دەکرێن.

 

*******

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، دنیایەک دەهێنێتە ئاراوە کە هەموو دووگیانییەک خوازراو بێت، هەموو منداڵبوونێک پارێزراوبێت، و توانستی هەموو گەنجێک بەرجەستە بکرێت.

بۆ زانیاری زیاتر یاخود هەر داواکارییەکی میدیایی، پەیوەندی بکەن بە سەلوە موسا، بەرپرسی پەیوەندییەکان، smoussa@unfpa.org 009647809171035