You are here

7ی تشرینی دووەمی 2021؛ ئەنبار، عێراق – ڕۆژی یەکشەممە، نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق دکتۆر ڕیتا کۆڵۆمبیا و پارێزگاری ئەنبار بەڕێز عەلی فەرحان ئەلدلێمی چوارچێوەی هاوکاریی هاوبەشیان واژۆ کرد بۆ زیادکردنی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاریی وەڵامدانەوەی توندوتیژیی جێندەری و پاراستنی ژنان و کچان لە ئەنبار.

ڕێککەوتنەکە خۆی لە دامەزراندنی ناوەندێکی پاراستنی ژنان لە قەزای هیت دەبینێتەوە، کە خزمەتی تەواوی پارێزگاکە دەکات. سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان دڵنیای دەدات کە سەنتەرەکە دەتوانێت خزمەتگوزاریی جۆریی پێشکەش بە ژنان و کچانی ڕزگاربووی توندوتیژی بکات.

بەڕێز پارێزگاری ئەنبار بۆ راگەیاندنەکان قسەی کرد و وتی: "سوپاسی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان دەکەم بۆ بە گرنگیدان بە پرسی ژنان و کچان لە ئەنبار. ئێمە دڵنیایی دەدەین کە ژنان و کچان دەستیان دەگات بە خزمەتگوزارییە پێویستەکان. هەروەها بەڵێن دەدەین کاری پێکەوەییمان لەگەڵ هاوبەشەکانمان فراوانتر بکەین بۆ پشتیوانی لە تواناسازیی ژنان لە ئەنبار."

دکتۆر کۆڵۆمبیا سوپاسی پارێزگاری کرد بۆ پشتگیریکردنی لە تواناسازیی ژنان و کچان لە ئەنبار و وتی: "ئەم چوارچێوەی هاوکارییە یارمەتیدەرە بۆ فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ژنان و کچان لە پارێزگاکە و دڵنیابوون لەوەی کە دابینکەرانی خزمەتگوزاری ڕاهێنانی تەواویان پێکراوە بۆ هاوکاری کردنی ڕزگاربووان و ڕێزگرتن لە مافەکانیان."

ڕێکەوتنی هەماهەنگی نێوان سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و پارێزگای ئەنبار لە چوارچێوەی بەڵگەنامەی پرۆگرامی وڵات 2020-2024 و یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و حکومەتی عێراقە، لە ڕێگەی وەزارەتی پلاندانانەوە.

*******

 

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، دنیایەک دەهێنێتە ئاراوە کە هەموو دووگیانییەک خوازراو بێت، هەموو منداڵبوونێک پارێزراوبێت، و توانستی هەموو گەنجێک بەرجەستە بکرێت.

بۆ زانیاری زیاتر یاخود هەر داواکارییەکی میدیایی، پەیوەندی بکەن بە سەلوە موسا، بەرپرسی پەیوەندییەکان، smoussa@unfpa.org