You are here

14 ئازار 2022؛ دهۆک، هەرێمی کوردستان – سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و ڕێکخراوی هاریکاری هاوبەشی، ڕۆژی 13 ئازار ، 11 سەنتەری ژنانی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە دهۆک کرد.

 

سەنتەرەکانی ژنان بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2013 لە نێوان قەیرانی مرۆیی سوریا و کاتی شەڕی دژی داعش دامەزراوە. ئەم سەنتەرانە پشتگیری دەروونیی کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبردنی کەیس و چالاکی کارامەیی ژیان و دانیشتنەکانی هۆشیارکردنەوەیان بۆ ژنان و کچان دابین دەکرد، ئەم 11 سەنتەرە چواریان لە کامپی ئاوارەکان و حەوتی دیکە لە کامپی ئاوارە ناوخۆییەکاندا بوون.

مەڕاسیمی ڕادەستکردنە بە ئامادەبوونی دکتۆر شێرزاد حامد بەڕێوەبەری گشتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی دهۆک و بەڕێز هیمیار عەبدولموغنی جێگری نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عیراق و بەڕێز سەڵاح یاسین سەرۆکی ڕێکخراوی هاریکار و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومەت و پارێزگای دهۆک و ستافی بەڕێوەبەرایەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و کارمەندانی کۆمەڵایەتی لە ناوەندەکانی ژنان، بەڕێوەچوو.

دکتۆر شێرزاد لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و وتی: "خۆشحاڵین کە ئەم سەنتەرانە دەگرینە دەست بۆ ئەوەی هاوکاری ژنان و کچانی کۆمەڵگەکەمان بکەین. سوپاسی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان دەکەم بۆ هاوبەشیکردنیان و بۆ بەردەوامییان لە بەهێزکردنی توانای ستافی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان. ئەم هاوبەشییەمان دڵنیایی ئەوە دەدات کە ئێمە بەردەوامین لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی کواڵیتی باش بۆ هەموو ژنان و کچان لە سەنتەرەکانماندا."

بەڕێز عەبدولموغنی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕادەستکردنە وەک بەشێک لە ستراتیژیی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان دێت کە بە ڕاوێژی تەواو لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکاندا پەرەی پێدراوە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامی خزمەتگوزراییەکانی توندوتیژیی جێندەری و تواناسازیی ژنان بۆ ژنان و کچانی کەمپەکان: "گرنگی گواستنەوەی ئەم سەنتەرانە لە بەڕێوەبردنیان لە لایەن ڕێکخراوە ناحکومییەکان بۆ حکومەت بۆ دڵنیابوونە لە بەردەوامی وەڵامدانەوە و خزمەتگوزارییە فرە سێکتەرییەکان، لەوانە خزمەتگوزاری پزیشکی و دەروونی و یاسایی بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژیی جێندەری و بەرپرسیاریەتی حکومەت بەرامبەر ژنان و کچان."

عەبدولموغنی هەروەها سوپاسی ڕێکخراوی هاریکاری کرد بۆ ئەوەی کە لە ساڵی 2013ەوە تا ئێستا هاوکارێکی سەرەکی بوون لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی توندوتیژی جێندەری و خزمەتگوزاریی تەندروستی زایندەیی بۆ ژنان و کچان لە نێوان قەیرانە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق.

لە ساڵی 2022دا سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان11 سەنتەری دیکەی ژنان ڕادەستی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەکات لە هەرێمی کوردستان.

***

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، دنیایەک دەهێنێتە ئاراوە کە هەموو دووگیانییەک خوازراو بێت، هەموو منداڵبوونێک پارێزراوبێت، و توانستی هەموو گەنجێک بەرجەستە بکرێت.

بۆ زانیاری زیاتر یاخود هەر داواکارییەکی میدیایی، پەیوەندی بکەن بە سەلوە موسا، بەرپرسی پەیوەندییەکان، smoussa@unfpa.org 009647809171035