Go Back Go Back
Go Back Go Back
Go Back Go Back

لە گەڵ پەیوەندیكردن و بەشداریكردنی عێراق لە ڕێكەوتنی پاریسدا، نەتەوە یەكگرتووەكان بانگەواز دەكات بۆ پاڵپشتیكردنی زیاتر بەمەبەستی یارمەتیدانی ووڵاتەكە لە خۆگونجاندن و خۆڕاهێناندا

لە گەڵ پەیوەندیكردن و بەشداریكردنی عێراق لە ڕێكەوتنی پاریسدا، نەتەوە یەكگرتووەكان بانگەواز دەكات بۆ پاڵپشتیكردنی زیاتر بەمەبەستی یارمەتیدانی ووڵاتەكە لە خۆگونجاندن و خۆڕاهێناندا

Statement

لە گەڵ پەیوەندیكردن و بەشداریكردنی عێراق لە ڕێكەوتنی پاریسدا، نەتەوە یەكگرتووەكان بانگەواز دەكات بۆ پاڵپشتیكردنی زیاتر بەمەبەستی یارمەتیدانی ووڵاتەكە لە خۆگونجاندن و خۆڕاهێناندا

calendar_today 02 December 2021

1 دیسەمبەر 2021 : بەغداد لە گەڵ بوونی عێراق بە بەشێك لە ڕێكەوتنی پاریس، نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراقدا، زەنگی مەترسی لێدەدات بۆ كاركردنی بەكۆمەڵ بۆ پاڵپشتیكردنی گەلی عێراق لە ڕوبەروبوونەوەی گۆڕانی كەش و هەوادا.

بەشێوەیەكی نەرێتییانە عێراق بە ووڵاتی نێوان دوو ڕووبار یان میزۆپۆتامیا ناسراوە، بە پیت و بە فەڕ، عێراق زۆر دەناڵینێت بە دەست ڕوودانەكانی كەش و هەواوە، دەرەنجامیش بووەتە هۆی كەمیی ئاسایشیی ئاو.

شیوی ڕووبارەكە، دووەم نزمترین ئاستی بارانبارینی بە خۆوە بینی لە ماوەی 40 ساڵدا و  كاریگەرییەكانیشی لە هەموو ناوچەكەدا هەست پێدەكرێت. لە گەڵ دروستكردنی بەنداوەكان لە ووڵاتانی دراوسێدا، ئاستی تێڕژانی ئاو بۆ هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات كەمیكرد بە ڕیژەی، 29% و هەروەها 73% بە دواییەكدا. كاریگەرییە سەختەكانی گۆڕانی كەش و هەوا هەڕەشە، لە ئاسایشیی خۆراكیی، لەدەستدانی بژێویی و هەورەها بەرەو پێشچوون لە یەكسانیی ڕەگەزیی دەكات. هەڕەشەیەك بۆ تەواوی خۆشییەكانی مافی مرۆڤ پێكدەهێنێت، بە تایبەتی بۆ ئەو گروپ و كەسانەی كە لە لاوازترین و هەژارترین دۆخەكاندا دەژین. هەروەها كاریگەرییەگانی گۆڕانی كەش و هەوا پاڵنەر و  بەشدارە لە ئاوارەبوونی ناوخۆیی و كۆچكردنی نا جێگیردا. ژنان، منداڵان و كەسانی گەنج، زۆرترین سەختیی و قورساییەكانی ئەم بارودۆخە خراپەیان هەڵگرتووە و لە شانە.

لە پاش گرێدانی 26 ەمین كۆنگرەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی كەش و هەوا COP26 و زیاتربوونی پابەندییەكان بۆ كەمكردنەوەی دەردانی گازەكان و قەتیسمانی گەرمی، عێراق هەنگاوگەلێكی گرتووەتە بەر بۆ گۆڕان بەرەو ئابوورییەكی سەوزتر، لەوانەش بەهێزكردنی وەبەرهێنان لە گازی سروشتی و تەرخانكردنی 12 گیگاوات لە ووزەی نوێبووەوە. حكومەتی عێراق بە هاوكاری بەرنامەی پەرەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان UNDP ، ڕاپۆرتی بەشداریكردنی نیشتمانی تایبەت (NDC)ی كۆتایی پێهێنا، كە دەربارەی دەستنیشانكردن و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی گۆڕانی كەش و هەوا و خۆگونجاندنە. لە كۆنگرەی COP26 عێراق جەختی لە (NDC) كردەوە، بۆ سەرخستن و برەودان بە گەشەپێدانی بەردەوام و دڵنیایی لە سەلامەتی ژینگەیی و شەفافیەتدا.

ئەم گۆڕانكارییانە هەموو ئەرێنین بەڵام هێشتا پاڵپشتیی بەردەوامی جیهانیی پێویستە. سەبارت بە وەرزی دەخڵودانی ساڵی 2021 – 22 داهتوو، وا چاوەڕواندەكرێت بۆ جارێكی تر بارودۆخەكان زیاتر ووشك بن بۆ زۆرینەی ناوچەكە، هاوپێكبێتەوە لە گەڵ شێوەكانی دیاردەی لا نینا. خەمڵاندنی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقی بۆ بەرهەمهێنانی گەنم و جۆ لە بەشەكانی باكووری ووڵاتدا، كە بە شێوەیەكی سەرەكیی پشت بە بارانبارین دەبەستیت، لەوانەیە بە ریژەی لە 70% كەمتر بێت. لە ئوكتۆبەری 2021 دا، لە سەر هەمان هێڵی ئەم پێشبینییانە، وەزارەتی كشتوكاڵ بە ڕاویژ لە گەڵ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكاندا، بریاری دا بە كەمكردنەوەی ڕووبەری چێندراوی ساڵانەیی بە ریژەی لە 50%.

لە ناوچوون و وێرانبوونی خێزانەكان و بژێوییەكان و هەورەها لە دەستدانی ئاژەڵ و دەخڵودان بە هۆی كەمیی ئاوەوە، بووەتە ڕاستییەكی تاڵ بۆ ئەو كۆمەڵگانەی كە خراپترین و سەخترین زەبریان بەركەوتووە بە هۆی گۆڕانی كەش و هەواوە.

كەمیی توانای گەشتنە بازاڕەكان بە هۆی سنووربەندییەكانی هاتووچۆكردن، پەیوەست بە كۆڤید -19ەوە، بەرزبوونەوەی نرخی ئالیك و ئامێرەكان لەو كاتەوەی كە بەهای دیناری عێراقی 18% نرخی لە دەستدا، هەروەها كەمیی بارانبارینیش كاریگەری لە سەر جوتیارە ئاژەڵدارەكان دەكات، بەهۆی كەمبوونەوەی ناوچەی لەوەرگاكانەوە و بەردەستبوونی ئالیكەوە.

پارێزگاكانی نەینەوا و سەڵاحەدین لە باكوور، خراپترین كاریگەریی كەمیی بارانبارینیان لە سەربووە، شیكارییەكانی بەرنامەی خۆراكی جیهانی WFP دەریانخست كە ئاستەكانی بەكارهێنانی، خۆراك خواردن كەمە و بەكارهێنانی ستراتیژییەتی چارەسەرە نەرێنییەكانی وەك پارە قەرزكردن یان كەمتر خۆراك خواردن لە ناو خێزانەكاندا، بە نزیكەیی دوو هێندەی تێكڕای نیشتمانییە. هەردوو پارێزگاكە زێدی 2.5 ملیۆن كەسی گەڕاوەن، كە گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان لە پاش ساڵانێك لە ئاوارەیی: زیاتر لە نیوەی گەڕاوەكانی هەموو عێراق پێكدەهێنن.

لێكۆڵینەوەیەكی نوێی رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی IOM، تیشك دەخاتە سەر كۆچكردن بە هۆی كەش و هەواوە لە لایەن دانیشتووانە گوندنشین و كشتوكاڵییەكانەوە، بۆ شاری بەسرەی باشوور، بە ئامانجی گەڕان بۆ دۆزینەوەی هەلی كاری تر.

ئالنگاری و سەختی زیاتر ڕووبەڕووی كۆچبەران دەبێتەوە لە چوارچێوەی گۆڕانی كەش و هەوا و هەوڵدان بۆ سەقامگیربوون لە ژینگەی نوێدا، كە خاوەن سەرمایەی دارایی و كۆمەڵایەتی سنووردارن و لەوانەیە كاربكاتە سەر توانایان لە دەستگەشتن بە خزمەتگوزارییەكان و داخوازی بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان. شارەكانی باشوور بەردەوامن لە تێكۆشان و هەوڵدان لە گەڵ ئاسایشیی ئابووری و ڕێبەری و  لەوانەیە باش ئامادەسازییان نەبێت بۆ گرتنەخۆی لێشاوی هاتنی كۆچبەران.

ڕاپۆرتی شیكاری سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەكگرتووەكان UNFPA دەریدەخات، كە كۆچكردنی بەردەوام بووەتە هۆی نایەكسانی لە دابەشبوونی دانیشتواندا، نزیكەی 70% خەڵكی لە ناوچە شارستانییەكاندا دەژین كە نەرێنییانە كاردەكاتە سەر گەشەپێدانی كشتوكاڵی. چاوەڕوانكراوە كە ژنان و كچان دوورییەكی درێژتر ببڕن بۆ بەدەستهێنانی ئاو، كە دەیانخاتە بەر مەترسییەكی زیاتری توندوتیژی لە سەر بنەمای ڕەگەزیی. لەوانەیە لە دەستدانی بژێویی ببێتە هۆی زۆربوون لە هاوسەرگیریی پێشوەختە و هەروەها دووگیانبوونی كچانی گەنج. بە پیی پێنوێنی مەترسیی كەش و هەوای منداڵانی، سندوقی منداڵانی نەتەوە یەكگرتووەكان UNICEF، منداڵان و گەنجان لە ئاستی مەترسیی، مامناوەند  بۆ ئاستی مەترسیی بەرزی كەش و هەوادان، لە عێراقدا، لە گەڵ بوونی كۆمەڵە هەژار و لاوازەكان كە لە دۆخی مەترسیی ئاست بەرزدان لە هەندێك  لە ناوچەكانی ووڵاتەكەدا.

عێراق بەرزترین ئاستی گەشەی دانیشتوانی ساڵانەیی هەیە لە ناوچەكەدا بە ریژەی 2.8% و هەروەها 57% ی دانیشتوانی لە تەمەنی كاركردندان. ئێستا كاتیەتی، بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە پشتگیریی عێراق بكەن لە بەكارهێنانی تواناكانی بۆ گەشەكردنی بەردەوام، پێشخستنی پێشكەوتن بەرەو ئامانجەكانی پەرەپێدانی بەردەوام، زاڵبوون بە سەر قەیرانەكانی كەش و هەوا و چارەسەركردنیان، پشتوانیكردن و پابەندیی بە مافەكانی مرۆڤ، بۆ نەهێشتنی شوێنەوارە چاوەروانكراوەكانی گۆڕانی كەش و هەوا و هەروەها خۆگونجاندن لە گەڵ ئەوانەی كە ڕوویانداوە و ڕوودەدەن، لە هەموو كۆمەڵگە جیاوازەكانی عێراقدا و دابینكردنی ژیانێكی شایستە بۆ سەرجەم هاووڵاتییەكانی.

لە پێش و لە پاش كۆنگرەی COP26، نەتەوە یەكگرتووەكان پشتگیریی عێراق دەكات لە سووكتركردنی مەترسییەكان و خۆگونجاندن لە گەڵ گۆڕانی كەش و هەوادا، لە رێگەی دیزاینكردن و نەخشەكێشانی ئەو پرۆژە بەردەوامانەی، كە تیشك دەخەنە سەر دروستكردنی بژێویی و هەروەها گەشەپێدانی مامناوەند – دوور مەودا، كە دەبێتە بەهێزكردنی وەبەرهێنانی كاریگەر لە ژێرخانی ئاو و ئاوەڕۆ، ئاودێریی و هەروەها بەڕێوەبردنی بەكارهێنانی ئاو، سەرەڕای بەكارهێنانی ووزەی نوێبووەوەی وەك ووزەی خۆر. هەروەها نەتەوە یەكگرتووەكان لە گەڵ حكومەتدا كار دەكات بۆ ڕاهێنان، پەرەپێدانی لێهاتووییەكان و هەروەها بەهێزكردنی تواناكان بۆ زاڵبوون بەسەر گۆڕانی كەش و هەوا و چارەسەركردنیدا. هەوڵەكانی داكۆكیی، هۆشیاری گشتی زیاد دەكات لە سەر بابەتەكانی ئاو بەكارهێنان و هەروەها بەرێوەبردنی بەردەوامیی سەرچاوە ئاوییەكان.

دۆخی ئابووری ووڵات هێشتا ناجێگیرە. ئەو كۆمەڵگانەی كە دۆخ هەژار و لاوازن، زۆرینەیان پشت دەبەستن بە كشتوكاڵ، ڕاوە ماسی، ئاژەڵداریی بۆ ژیان، گۆڕانی كەش و هەواش چینێكی تری زەبر و فشارە لە سەریان و ناتوانن خۆیان بە تەنها بەرگەی بگرن.   

بە هاندان لەلایەن رێككەوتنامەی پاریس، حكومەت و كۆمەڵگەی پەرەپێدانی مرۆیی ئێستا پیویستییان بە وەڵامدانەوە هەیە و هەروەها  پێویستە هەماهەنگی بكەن لە گەڵ هاوبەشە گشتی و تایبەتەكان، كۆمەڵگەی مەدەنی، ژنان، گەنجان، كۆچبەران، ئاوارەكان و كۆمەڵگە زیانڵیكەوتووەكاندا، بۆ وەبەرهێنان لە چارەسەركردنەكان و باشتركردنی  ڕوانینەكان بۆ ئاسایشیی خۆراكیی دوور مەودا، نەهێشتنی گەورەبوونی ئالنگارییە كۆمەڵایەتی – ئابوورییەكان و بەكارهێنانی ڕێبازێك لە سەر بنەمای مافەكانی مرۆڤ، بۆ دڵنیابوون لەوەی كە كاریگەریی گۆڕانی كەش و هەوا لە سەر خەڵكی عێراق، بەتایبەتی ئەوانەی كە لە هەژارترین دۆخدان، بتوانرێت كەمبكرێتەوە و هێوربكرێتەوە. ئێمە پێویستە پاڵپشتیی حكومەت بكەین لە وەرگرتنی بڕیارەكاندا بۆ بەریوەبردنی بەردەوامی سەرچاوە سروشتییەكانیدا، كە لە ئاوەوە دەستپێدەكات، وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری لە داهێنانە تەكنەلۆژییەكانی وەك بەكارهێنانی ووزەی نویبووەوە و هەروەها تەرخانكردنی سەرچاوەی شیاو و پێویست بۆ چارەسەرە بەردەوامەكان.

ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلیۆرانۆ، ڕێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری مرۆیی بۆ عێراق

د. سەلاح ئەلحاج حەسەن، نوێنەری ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق

جۆرج گیگۆری، نوێنەری ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ لە عێراق

دانیێڵ بێڵ، نوێنەری نوسینگەی کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق

زێنە علی احمد، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

د. ڕیتا کۆڵۆمبیا، نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق

شیما سين گوپتا، نوێنەری یونسێف لە عێراق

عەلی ڕەزا قورەیشی، نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق