You are here

28ی حوزەیرانی 2022؛ هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق - وەزارەتی پلاندانان و فەرمانگەی ئاماری هەرێمی کوردستان و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان ئەمڕۆ ئەنجامی دووەمین ڕووپێوی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و تەندروستیی ژنانی عێراقی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، کە بە هاوکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدراڵی و دەستەری ئاماری ناوەند و پاڵپشتی دارایی حکومەتی سوید ئەنجام دراوە.

ڕووپێوەکە بابەتی تواناسازی ژنان، توندوتیژی دژی ژنان، هاوسەرگیری پێشوەختە، پلانی ڕێکخستی خێزان، تەندروستی دایکان، ڤایرۆسی کۆرۆنا، پەروەردە، دامەزراندن و فاکتەرە کۆمەڵایەتیە پەیوەندیدارەکانی دیکەی کە کاریگەری لەسەر مافەکانی ژنان لە عێراق هەیە، دەگرێتەوە. هەروەها داتای یەکخراو پێشکەش دەکات کە گۆڕانکاری لە باری ئابووری و کۆمەڵایەتی ژنان لە عێراق نیشان دەدات لە ساڵی 2011.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، دکتۆر دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگی داتاو ئامارەکانی دووپاتکردەوەو ڕایگەیاند: "بۆ دڵنیابوون لە داڕشتن و گەشەپێدانی سیاسەت و بەرنامەی نوێ لەسەر بنەمای بەڵگە، وەزارەتی پلاندانان داتای باوەڕپێکراو و ئاماری نوێ بۆ دامودەزگا حکومییەکان بەردەست دەخات و لە پێشینەی کارەکانیەتی. هەروەها حکومەتیش هان دەدەین بۆ سود وەرگرتن لەو داتایانەی لە ڕێی ئەم ڕووپێوەوە کۆکراوەتەوە بۆ پەرەپێدانی بەرنامە و پڕۆژەکانیان بۆ بەهێزکردنی توانای ژنان و کچان لە هەرێمی کوردستان."

دکتۆر ڕیتا کۆڵۆمبیا، نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق دووپاتی کردەوە کە "بەردەستبوون و بەکارهێنانی داتای باوەڕپێکراو بۆ سیاسەت و بڕیاردان گرنگە بۆ گەشەسەندنی بەردەوامی هەرێمی کە تێیدا مافی هەموو ژنان و کچان پارێزراو بێت."

 

نوێنەرانی وەزارەتەکان لە هەرێمی کوردستان، ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان، دەستەی ئامار و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان پەرۆشی خۆیان دەربڕی بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەنجامەکانی ڕووپێوەکە و بەکارهێنانیان بۆ پێشخستنی یاسادانان و سیاسەت و بەرنامەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

 

*******

سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، دنیایەک دەهێنێتە ئاراوە کە هەموو دووگیانییەک خوازراو بێت، هەموو منداڵبوونێک پارێزراوبێت، و توانستی هەموو گەنجێک بەرجەستە بکرێت.

بۆ زانیاری زیاتر یاخود هەر داواکارییەکی میدیایی، پەیوەندی بکەن بە سەلوە موسا، بەرپرسی پەیوەندییەکان، smoussa@unfpa.org 009647809171035