You are here

 24 تشرینی دووەمی 2021؛ بەغدا، عێراق – لە ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژیی دژی ژنان و دەستپێکردنی 16 ڕۆژی چالاکی دژی توندوتیژیی جێندەریی، ئەوەمان بیر دێتەوە کە توندوتیژیی جێندەری زیان بە تەندروستی و خۆشگوزەرانی ژنان و کچان دەگەیەنێت.

بە پێی دوایین داتاکان، لە جیهاندا، بە لایەنی کەمەوە 1 کەس لە هەر 3 کچ و ژنێکی تەمەن 15 ساڵ و گەورەتر، یەکجار لە تەمەنیاندا تووشی توندوتیژی جەستەیی یان سێکسی بوون، ئەمەش ئاماژە بەوە دەکات کە ئاستی توندوتیژی دژ بە ژنان و کچان لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا بە نەگۆڕیی ماوەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیی توندوتیژی لەسەر ژنان و کچان لە ماوەی قەدەغەی هاتووچۆدا زیاتر کرد.

لە عێراق، حکومەت و لایەنە ناوخۆییەکان بە پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کار دەکەن بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری بۆ ڕزگاربووان، لەوانە دەستگەیشتن بە چاودێری تەندروستی، بەڕێوەبردنی کەیسی ڕزگاربووان و یارمەتی یاسایی. بەڵام هێشتا، پێویستە زیاتر ئەنجام بدرێت.

توندوتیژیی جێندەری بە نایەکسانی زیان بە ژنان و کچان دەگەیەنێت بەهۆی بێدەسەڵاتیی سیاسی و کۆمەڵایەتییان بە جیاوازیی لەگەڵ پیاوان و ئەو جیاکارییەی بەرامبەر ژنان دەکرێت بۆ چوونە ناو بازاڕی کار. هەروەها ئاوارە ناوخۆییەکان و ئەو کەسانەی گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان، پەنابەرانی سوریی و ئەوانی دیکەش ڕووبەڕووی زیادبوونی مەترسییەکانی توندوتیژی سێکسی و چەوساندنەوە دەبنەوە.

ئێمە داوا لە پەرلەمان دەکەین کە یاسای دژی توندوتیژی خێزانی پەسەند بکات بە مەبەستی باشترکردنی وەڵامی دادوەریی بۆ جێبەجێکردنی کەیسەکانی توندوتیژیی جێندەری و دڵنیابوون لەوەی کە تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە. ڕزگاربووانی توندوتیژی پێویستیان بە ژینگەیەکی پارێزراو و ئارام هەیە بۆ ئەوەی هەست بە سەلامەتی بکەن و بەهێز بن بۆ سەرکەوتن بەسەر ناخۆشییەکانیاندا.

بەرەنگاربوونەوەی پاراستنی ئەنجامدەران، دابین کردنی چاودێریی بۆ ڕزگاربووەکان، باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ڕزگاربووان، بەهێزکردنی ئابووریی ژنان لە ڕێگەی ڕەخساندنی هەلی کار و هاندانی شێوازی کلتوریی هەستیار بۆ گۆڕانی کۆمەڵایەتی و ڕەفتاری پۆزەتیڤی پیاوان و کوڕان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دروستکردنی هەلومەرج بۆ ژنان و کچان بۆ بەشداریکردن هەموو کایەکانی ژیان دوور لە توندوتیژی و گێچەڵکردن، لەوانەش لە شوێنی کاردا. بەشداری پێکردنی کوڕان و پیاوان وەک هاوپەیمانێک بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژیی جێندەری بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی سەلامەتتر بۆ ژنان و کچان پێویستە یەکسان بێت بە بەشداری ژنان و کچان خۆیان.

پێویستە هەمووان پێکەوە لە دژی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی دژی ژنان و کچان لە عێراق کار بکەین. ئێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵە هاوبەشەکانمان بۆ پشتیوانیکردنی جێبەجێکردنی بڕیارنامەی 1325 ی ئەنجومەنی ئاسایش کە داکۆکی لە بەشداری سیاسی ژنان و پاراستنی ژنان و کچان لە توندوتیژیی جێندەری دەکات.

نەبوونی توندوتیژی یارمەتی ژنان و کچان دەدات بۆ گەیشتن بە ئامانجە پەروەردەیی و پیشەییەکانیان؛ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئابووری، بنیادنانی پیشەکانیان و بەشداری کردنیان لە گەشەسەندنی کۆمەڵگە و وڵاتیان.

با پێکەوە کۆتایی بە توندوتیژی دژی ژنان بهێنین!

ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا-سۆلیۆرانۆ، ڕێکخەری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری مرۆیی بۆ عێراق

دکتۆر ڕیتا کۆڵۆمبیا، نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق

دینا زۆربا، نوێنەری ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان لە عێراق و یەمەن

زێنە علی احمد، نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق

شیما سين گوپتا، نوێنەری یونسێف لە عێراق

عەلی ڕەزا قورەیشی، نوێنەری بەرنامەی خۆراكی جیهانی لە عێراق

ژان نیکۆلاس بەوز، نوێنەری کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە عێراق

جۆرج گیگۆری، نوێنەری ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ لە عێراق

مەها قەتتاع، ڕێکخەری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار لە عێراق

دکتۆر ئەحمەد زەیتون، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق

محەمەد عوسمان ئەکرام، بەڕێوبەری هۆبەی بەڕێوەبردنی یونۆپس لە عەمان

دانیێڵ بێڵ، نوێنەری نوسینگەی کۆمسیاری باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق

پاولۆ فۆنتانی، بەڕێوبەر و نوێنەری یونسکۆ لە عێراق