You are here

سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان ئامانجیەتی توانای وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی زیاد بکات بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی جۆریی کە پێداویستی دانیشتوانی کەم خزمەتکراو دابین دەکەن، بە تایبەتی ئەوانەی لە بارودۆخی مرۆیی تایبەتدان. 
ئەم دەرهاویشتەیە بەستراوەتەوە بە دەرەنجامی 1ی پلانی ستراتیژی سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، کە هاوکاری دەرئەنجامەکانی چوارچێوەی هاوکاریی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات: بەهێزکردنی توانای دامەزراوە حکومییەکان لێپێچینەوە و شەفافییەت و دابینکردنی خزمەتگوزاری گونجاو و جۆریی. هەروەها ئەم دەرهاویشتەیە پاڵپشتی پلانی ستراتیژی نیشتیمانیی بۆ گەشەپێدانی مرۆیی و کۆمەڵایەتی دەکات.
داکۆکیکردن و سیاسەتی دایەلۆگ، پەرەپێدانی تواناکان، بەڕێوەبردنی زانیاری و گەیاندنی خزمەتگوزاری وەک بەشێک لە وەڵامدانەوەی مرۆیی دەبێتە ئاکاری سەرەکیی لە ژێر دەرئەنجامەکانی ئەم بەرنامەیەدا. ستراتیژییەکان بۆ بەدەستهێنانی ئەم دەرئەنجامانە بریتین لە:
 

 زیادکردنی ڕووماڵ و سیستەمی ڕەوانەکردنی کەیسەکان لە خزمەتگوزاریی سەرەتایی و گشتگیری چاودێری منداڵبوون و منداڵبوونی لە ناکاو؛ -
زیادکردنی ڕووماڵکردنی خزمەتگوزاری پلانی ڕێکخستنی خێزان بۆ ئەو کەسانەی لە بارودۆخی فریاگوزاریدان؛ -
پەرەپێدانی پرۆتۆکۆل و ڕێنمایی و سیاسەتەکان لەسەر تەندروستیی زایندەی و سێکسی؛ -
بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی لەسەر  تەندروستیی زایندەی و سێکسی؛ -
باشترکردنی سیستمی زانیاریی بەڕێوەبردنی لۆجستی بۆ باشتر بوونی ئاسایشی کاڵای تەندروستیی زایندەی؛ -
بەهێزکردنی خزمەتگوزاریی تایبەت بە گەنجان بۆ پێداویستییەکانیان بە تایبەتی ئەوانەی لە بارودۆخی فریاگوزاریدان. -
چالاکییە سەرەکییەکان:
زیادکردنی ڕووماڵ و سیستەمی تەحویل کردن لە خزمەتگوزاریی سەرەتایی و گشتگیری چاودێری منداڵبوون و منداڵبوونی لە ناکاو؛
• ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی ئاسایی لە نەخۆشخانە دیاریکراوەکان و نەخۆشخانەکانی منداڵ بوون بۆ دەستنیشانکردنی کەلێنەکان؛ بە تایبەتی لەو ناوچانەی کە دووچاری قەیران بوون یاخود ئەو ناوچانەی خەڵکەکانیان تازە گەڕاونەتوە سەر ماڵ و حاڵیان. 
• دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستیی پزیشکی و کارمەند بۆ پشتگیری کردنی گەیاندنی خزمەتگوزاریی بۆ منداڵ بوونی لە ناکاو و کۆرپە لە نەخۆشخانەکان بە تایبەتی لەو ناوچانەی ململانێیان تێدایە. 
• پەرەدان بە کارامەیی کارمەندانی تەندروستیی لەسەر خزمەتگوزاریی بۆ منداڵ بوونی لە ناکاو و کۆرپە.
زیادکردنی ڕووماڵکردنی خزمەتگوزاری پلانی ڕێکخستنی خێزان بۆ ئەو کەسانەی لە بارودۆخی فریاگوزاریدان؛
• پەرەدان بە بەهرەی دابینکەرانی چاودێریی تەندروستی لەسەر شێوازەکانی پلانی ڕێکخستنی خێزان  و ڕاوێژکاریی.
• دابینکردنی کەلوپەل و پێداویستیی پزیشکی و کەسانی تایبەت بە پاڵپشتی کردنی خزمەتگوزاری جۆریی بۆ پلانی ڕێکخستنی خێزان و تەندروستیی زایندەی لە بنکە دیاریکراوەکانی تەندروستیی سەرەتایی.
پەرەپێدانی پرۆتۆکۆل و ڕێنمایی و سیاسەتەکان لەسەر تەندروستیی سیستمی زاوزێ و سێکسی؛
• پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی پلانی لامەرکەزیی بۆ تەندروستیی زایندەی و تەندروستی دایک و منداڵ و پلانی کاری تێچوویان بۆ پێشخستنی خزمەتگوزاریی بۆ منداڵ بوونی لە ناکاو و کۆرپە.
• پشتگیری کردنی کۆبوونەوە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێنمایی کردنی پەرەپێدان و پێداچوونەوە بە پرۆتۆکۆل و سیاسەت و ڕێنماییەکان.
• خۆگونجاندن و لەخۆگرتنی پڕۆگرامی ICM بۆ دابینکردنی پێداویستی عێراق
• بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی خزمەتگوزاریی بۆ منداڵ بوونی لە ناکاو و کۆرپە  بۆ دیالۆگی سیاسەت دانان.
بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی لەسەر  تەندروستیی سیستمی زاوزێ و سێکسی؛
• بەرزکردنەوەی کارامەیی کارمەندانی تەندروستی لەسەر بەرەو پێشبردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی زایندەی.
• دروستکردنی هۆشیاریی لەسەر تەندروستیی زایندەی و سێکسی لە ڕێگەی سەنتەرەکانی ژنان و چالاکیی گەڕۆک. 
باشترکردنی سیستمی زانیاریی بەڕێوەبردنی لۆجستی بۆ باشتر بوونی ئاسایشی کاڵای تەندروستیی سیستمی زاوزێ؛
• داکۆکیکردن بۆ دابین کردنی پێداویستی تەندروستیی سیستمی زاوزێ لە لایەنی سێیەمەوە بە پاڵپشتی دارایی وەزارەتی تەندروستی.
• پەرەدان بە کارامەیی کارمەندانی تەندروستیی لەسەر سیستەمی زانیاریی بەڕێوەبردنی لۆجستی (LMIS) و کێشەکانی تری ئاسایشی کەلوپەلی تەندروستی سیستمی زاوزێ (RHCS).
بەهێزکردنی خزمەتگوزاریی تایبەت بە گەنجان بۆ پێداویستییەکانیان بە تایبەتی ئەوانەی لە بارودۆخی فریاگوزاریدان.
• هەڵسەنگاندنی خزمەتگوزارییە تەندروستییە بەردەستەکانی تایبەت بە گەنجان (YFHS) لە بنکە دیاریکراوەکانی تەندروستیی سەرەتایی.
• باشترکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی تایبەت بە گەنجان (YFHS) لە بنکەکانی دیکەی تەندروستیی سەرەتایی.
• تێکەڵکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی تایبەت بە گەنجان (YFHS) لەگەڵ پرۆگرامەکانی دیکەی تەندروستیی.
 

هاوبەشەکانی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوا:

وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان، میدیا، ڕێکخراوی تەندروستیی نێودەوڵەتیی، سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان.

 

گەیاندنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی زایندەی بۆ ئاوارە سورییەکانی کە لە کەمپەکانی دۆمیز لە عێراق نیشتەجێن

تێکچوونی ڕەوشی ئەمنی لە ناوخۆی سوریا بەهۆی نزیکەی دوو ساڵ لە شەڕی ناوخۆوە خەڵکێکی زۆری مەدەنیی ئاوارەی ناوخۆ و دەرەوەی سوریای کردوە. ژمارەی پەنابەرانی سوریا لە وڵاتانی دراوسێ و باکوری ئەفریقا بەردەوام لە زیادبووندایە. زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو سوریی ماڵەکانیان بەجێهێشتووە و زیاتر لە 600 هەزار کەس لە خەڵکی سوریا هەڵاتوون بۆ وڵاتانی دراوسێ و مەزەندە دەکرێت چوار ملیۆن سوریی پێویستیان بە یارمەتی هەبێت. لە عێراق، پاش کردنەوەی خاڵە سنوورییەکان لە لایەن حکومەتەوە، ژمارەی پەنابەران گەیشتووەتە 69289 کەس. زۆرینەیان لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، بە تایبەت لە ناو کەمپی دۆمیز. ئەم ژمارە زۆرەی پەنابەران، ئاستەنگیی بەرچاوی بۆ سەرچاوەکانی حکومەت، بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان درووست کردووە.

 لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان و خراپ بوونی بارودۆخی کەشوهەوا، بەربەستی زیاتر بۆ کەسانی زیان لێکەوتوو بەردەوام لە زیادبووندایە. ژنان و منداڵان نزیکەی 75٪ ی کۆی پەنابەران پێک دەهێنن کە زۆرترین مەترسیان لەسەرە. مەترسییەکان بە شێوازی ژیانی ناو کامپەوە گرێدراون، کە شوێنی ژیان تێیاندا سنووردار کراوە و ژێرخانەکان لاوازن و چالاکی سنووردار هەیە بۆ ژنان و پیاوان بۆ ئەوەی هەست بە بەرهەم و شایستەی بکەن.

لە ژینگەیەکی ئاوادا دەستگەیشتن بە زانیاری و خزمەتگوزاریی تەندروستیی زایندەی، چاودێریی منداڵبوونی لەناکاو و پاراستن لە توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری ئاسان نییە. وەک ئاژانسی ئەرکدار، سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق هەڵسەنگاندنێکی لە هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە بۆ بارودۆخی تەندروستیی زایندەی و پێویستیەکانی توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری بۆ پەنابەرانی نیشتەجێ لە کەمپی دۆمیز، لە ناویشیاندا گەنجان. ئەنجامی هەڵسەنگاندنەکەش بریتییە لەوەی که خزمەتگوزارییه ته ندروستییە زایندەییەکان کەموکورتییەکی زۆری چەندێتی و جۆرییان هەیە. هەوڵی پڕکردنەوەی ئەو بۆشایییە، بەهۆی نەبوونی کەسی ڕاهێنراو و شوێنی گونجاوەوە، ئاسان نییە. سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بە هاوبەشیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەرێمیی و IRC پشتیوانیی لە پرۆژەیەک دەکەن کە ئامانج لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی زایندەی و خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە توندوتیژیی جێندەرییە بۆ ژنان و کچانی گەنج.

ئەم پڕۆژەیە کلینیکی تەندروستیی سیستمی زاوزێی تایبەت بە ژنان بە هاوکاریی بەڕێوبەرایەتیی تەندروستی دروست دەکات. کلینیکەکە بۆشایی ناو کەمپەکە بۆ دڵنیابوون لە چۆنیەتی چاودێریی تەندروستیی سەرەتایی بۆ ژنان، پڕدەکاتەوە. پشتگیریی سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە ڕێی دابینکردنی کارمەند وئامێر و پێداویستی دەرمان دەبێت. ئەو کارمەندانەی لە کلینیکەکە کار دەکەن ڕاهێنانی تایبەت لەسەر کەمترین پاکێجی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی تەندروستیی زایندەی وەردەگرن. کلینیکەکە دەرفەت بۆ ژنانی ناو کەمپەکە دروست دەکات خزمەتگوزاریی تەندروستیی زایندەی و گەیشتن بە خزمەتگوزاریی جۆریی وەک چاودێریی پێش منداڵبوون، ڕێکخستنی خێزان، چاودێریی دوای منداڵبوون، چارەسەری توشبوون بە نەخۆشییە گواستراوە سێکسییەکان و توندوتیژیی جێندەرییان دەست بکەوێت.

 توندوتیژیی لەسەر بنەمای جێندەری؛ بەتایبەتی توندوتیژیی خێزانی لەناو پەنابەرانی سورییدا لەناو کامپەکە زۆر باوە. بۆ نەهێشتن و پاراستنی ژنان و کچانی گەنج لە مەترسیی توندوتیژیی، سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان پشتگیریی لە میکانیزمی هەمەلایەن بۆ نەهێشتن و وەڵامدانەوەی توندوتیژیی دەکات. بە هاوبەشیی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان و چەند ڕێکخراوێکی دیکە کە لە کەمپەکە کار دەکەن، سەنتەرێکی کۆمەڵایەتیی ژنان لە نێو کەمپەکە لە درووست کردندایە بە مەبەستی تواناسازیی ژنانی کەمپەکە لە بواری ئابوری و کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و ڕۆشنبیری، لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەسەر ئەو کێشانەی کە پەیوەستن بە تەندروستی زایندەی و توندوتیژی جێندەری و پەروەردەکردنی منداڵ و ڕاهێنانی تەکنیکی و خوێندنی نافەرمی. ئەم بنکەیە وەک سەرەتایەک دەبێت بۆ سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان و هاوبەشەکانی بۆ هاوکاریکردنی ژنانی قوربانیی توندوتیژیی جێندەری و توندوتیژیی خێزانیی. هەروەها، ئەم بنکەیە دەبێتە هۆی دابینکردنی بۆشاییەکی ئارام کە ژنان و کچان پێکەوە کۆببنەوە بۆ قسەکردن لەسەر ئەو کێشانە کە کاریگەریی لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان هەیە.

هەرزەکاران و گەنجان و کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت دوو گروپی دیکەن کە مەترسییان لەسەرە، کە ئەگەر کاریان لەسەر نەکرێت، کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیان و ئایندەیان درووست دەکات. ئەوان بێکارن و هیچ بەرنامەیەکی دیاریکراو نییە بۆ دەستنیشانکردنی پێویستییە دیاریکراوەکانیان سەبارەت بە دەستگەیشتن بە زانیاری و خزمەتگوزارییەکانی تەندروستیی زایندەی. بۆ زیاتر کردنی خۆڕاگریی گەنجانی کەمپەکە، سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بە ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کامپەکە و ڕێکخراوەکانی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکان پشتیوانی لە دامەزراندنی شوێنێکی گشتی دەکات کە تێیدا خولی ڕاهێنان بۆ گەنجان ڕێک بخرێت، وەک ڕۆڵی گەنجان لە بارودۆخە مرۆییەکاندا، بۆ ئەوەی گەنجان وەک خۆبەخش ڕاهێنانیان لەسەر خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی زایندەی و سێکسیی پێبکرێت و لە ناو کامپەکاندا زانیارییەکانیان بڵاو بکەنەوە. 

 سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان پشتگیریی پەنابەرانی دیکەش دەکات لە پارێزگاکانی تر. لەم دواییانەدا، سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان ژمارەیەک پێداویستیی گەیاندووە بە وەزارەتی تەندروستی کە دەنێردرێنە دامەزراوە تەندروستییەکان وەک بەشێک لە بەهێزکردنی سیستەمی ڕەوانەکردنی کەیسەکان.

لە کاتێکدا قەیرانی سووریا بەردەوامە و بە سەدان کەس ناچارن ماڵەکانیان جێبهێڵن، پێویستیی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە تەندروستیی زایندەی زیادی کردووە. بۆ بەردەوامیدان بە دابینکردنی خزمەتگوزاریی جۆریی تەندروستیی زایندەی بۆ سەرجەم پەنابەران لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2013، سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داوای 16 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کردووە وەک بەشێک لە پلانی وەڵامدانەوەی هەرێمی کە بەم دواییانە لە 19 ی دیسەمبەری 2012 دەستی پێ کردووە.