Go Back Go Back
Go Back Go Back
Go Back Go Back

دانیشتوان و گەشەپێدان

دانیشتوان و گەشەپێدان

دانیشتوان و گەشەپێدان

لە چوارچێوەی پلانی گەشەپێدانی نیشتمانیی (2010 - 2014) و ستراتیژیی نیشتیمانیی بۆ کەم کردنەوەی هەژاریی، پێکهاتەی "دانیشتوان و گەشەپێدان" ئامانجیەتی وەڵامی بەرەنگارییەکانی عێراق بداتەوە لەبارەی پرۆسەی پلان دانان و چاودێری کردنی سیاسەتی تایبەت بە دانیشتوان، بە تایبەتی جەخت کردنەوە لەسەر ئەولەویەتی کێشەکانی دانیشتوان، وەک گەشەی دانیشتوان، کۆچ کردن و ئاوارەبوون و شارنشینبوون، هەروەها پەرەپێدانی لاوان و یەکسانی جێندەری.

بەرنامەی تایبەت بە عێراق لە چوارچێوەی ئامانج و دەستێوەردانە جیاواەکانی، بریتیە لە:

بەهێزکردنی کۆکردنەوەی داتاکانی پەیوەست بە دانیشتوان، شیکردنەوە، بڵاوکردنەوە و سوود وەرگرتن لە داڕشتنی سیاسەت و ستراتیژەکان، هەروەها چاودێریکردن و بەرنامەداڕێژیی بە بەڵگەی درووستەوە.
هاندانی دیالۆگی سیاسەتی نێوان کەرتە جیاوازەکان و هەروەها داکۆکیکردن و یاسادانان لە ڕێگەی لیژنە هەڵبژێردراوەکانی پەرلەمانەوە بە تایبەت ئەو بابەتەنەی لە پێشینەی کێشەکانی دانیشتوانن.

پڕۆگرامی گەشەپێدانی دانیشتوانی سندوwقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق بۆ ساڵی 2011-2014:
پڕۆگرامی گەشەپێدانی عێراق لەسەر سێ کۆڵەکە پێکهاتووە کە ڕەهەندی زانیاری و توێژینەوە و گەشەپێدانی سیاسەت دەگرێتەوە:

بەرزکردنەوەی توانای دەستەی ئاماری نیشتمانی کە لە لایەن دەستەی ناوەندی ئاماری ( CSO ) و نوسینگەی ئاماری هەرێمی کوردستان ( KRSO ) نوێنەرایەتی دەکرێت.
پاڵپشتی کردنی داڕشتنی سیاسەتی دانیشتوان لە ڕێگەی پشتگیریی کردنی دەستەی نیشتیمانیی دانیشتوان کە لە ئەندامانی وەزارەتەکانی عێراق و زانکۆ و سەنتەری توێژینەوە و ڕێکخراوە ناحکومییەکان پێک دێت.
پشتگیریی کردنی سەنتەرەکانی توێژینەوە و ئەکادمیا بۆ شیکردنەوەی کێشەکانی دانیشتوان و دەست نیشانکردنی کاریگەرییان لەسەر گەشەپێدان، لە ڕێگەی دابینکردنی ڕاهێنان و بەرنامەی هاوبەش؛ وەک بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا.

پڕۆگرامی گەشەپێدانی دانیشتوان بە دیاریکراویی پلانی ئەم دەستێوەردانانەی خوارەوەی هەیە لە ماوەی خولی پرۆگرامەکانی 2011-2014:

١- سیاسەت و ستراتیژیی دانیشتوان بە پێی مافەکانی مرۆڤ لە کاتی جێبەجێکردنی پرۆگرامدا
٢- پاڵپشتیکردنی بە مۆدێرنکردنی سیستەمی ئامارە نیشتیمانییەکان بۆ بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی داتای باوەڕپێکراو لەسەر دانیشتوان
٣- بەهێزکردنی دامەزراوە نیشتیمانییەکان بۆ جێبەجێکردن و بەکارهێنانی ئاماری ڕاپرسی و سەرژمێریی ساڵی 2010
٤- هاندانی شیکردنەوە و سوود وەرگرتن لە داتاکان لەسەر ئاستی نەتەوەیی و لاوەکی بۆ حوکمڕانییەکی باش
٥- پشتیوانی کردن لە دامەزراندن و چالاکی لیژنەکانی نێوان وەزارەتەکان بۆ چارەسەکردنی کێشەکانی دانیشتوان
٦- بەرزکردنەوەی توانای کۆمسیۆنەکانی پەرلەمان بۆ داکۆکیکردن لەسەر کێسەکان بە پشت بەستن بە بەڵگەی باوەڕپێکراو
٧- پشتیوانیی کردن لە سەنتەرەکانی توێژینەوە بۆ شیکردنەوەی کێشەی دانیشتوان و کاریگەرییان لەسەر گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئابووری
 
 
دەستێوەردانەکانی پێشوو/بەردەوام لە عێراق:
پڕۆژە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی گەشەپێدانی دانیشتوان لە یەک پڕۆژەوە لە ساڵی 2007 دا، کە بریتیبوو لە پاڵپشتیکردنی سەرژمێری دانیشتوان زیادی کرد بۆ پێنج پڕۆژە لە ساڵی 2010 دا. ئەم پرۆژانە بەردەوام دەبن و لە پلانی کاری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بۆ ساڵانی 2011 - 2014 بەم جۆرەیە:

پەرەپێدانی تواناکان لە سەرژمێری و پڕۆژەی ڕاپرسییە گەورەکان -
ڕووپێوی ڕەوشی کۆمەڵایەتی تەندروستیی ژنان لە عێراق (I-WISH) -
پەرەپێدانی تواناکان بۆ دامەزراندنی سیستمێکی چاودێری ئابووری کۆمەڵایەتی بۆ پرۆژەکانی عێراق -
بە مۆدێرنکردنی سیستەمی ئاماری عێراق وەک بەشێک لە بەرنامەی بە مۆدێرنکردنی کەرتی گشتی -
تێکەڵکردنی سیاسەتی دانیشتوان لە پلانەکانی گەشەپێدانی نەتەوەیی (NDPs)  -

هاوبەشە ناوخۆییەکان (لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان):
وەزارەتی پلاندانان، نوسینگەی ئاماری ناوەند / نوسینگەی ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند لیژنەیەکی پەرلەمان و ناوەندی توێژینەوەی چەند زانکۆیەک. 
 
 هاوبەشەکانمان لە نەتەوە یەکگرتووەکان:
پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان، یونسکۆ، ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتیی، کۆمەڵەی دەوڵەتانی عەرەبیی.
 

Other Topics

No content available.